وەزارەتی پەروەردە ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەکات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی پەروەردە ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەکات

کۆبوونەوەی وەزارەتی پەروەردە بە سەرپەرشتی د. ئاڵان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە

ئاڤانیوز

وەزارەتی پەروەدەی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەکات، بۆ ئەم مەبەستە کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجامدا.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممه ڕێکەوتی 10-7-2025، ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە بە سەرپەرشتیی وەزیری پەروەردە و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان و بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کۆبووەوە و  چەند تەوەرێکی تایبەت بە ساڵی نوێی خوێندن گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، وەزارەت گفتوگۆی کردووە دەربارەی ئەم تەوەرانە: 

- ڕێنمایی وەرگرتنی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی 2025 - 2026.

- ڕێکخستنی میلاکاتی مامۆستایان لە نێوەندەکانی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی 2025 - 2026.

- ئەزموونەکانی بەرایی (تمهیدی) پۆلی 12ی ئامادەیی.

- قوتابیانی خاوەنپێداویستیی تایبەت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ