ڕێبوار هادی: یەکێک لە گرنگترین پرۆژەیاساکان بۆ کورد لەم خولەی پەرلەمان نەتوانرا تێپەڕێنرێت
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی کورد بە دووری دەبینێت لەو ماوە کەمەی لەبەردەم پەرلەمان ماوە، لەم خولەی یاسادانان پرۆژەیاسای ئەنجوومەنی فیدڕاڵی تێپەڕێنرێت و پێیوایە ئەو پرۆژە یاسایە گرنگییەکی تایبەتی بۆ کورد و کوردستان هەیە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای بەڵێنی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق لە دوای دوو دەیە هێشتا نەتوانراوە یەکێک لە گرنگترین دامودەزگاکانی یاسادانان کە ئەنجوومەنی فیدڕاڵییە دروست بکرێت. بە پێی ماددەکانی 48 و 65 لە دەستووری عێراقی فیدڕاڵ دەبوو ئەم ئەنجوومەنە پێکبھێنرایە، بە مەبەستی سەروەریی یاسا، پاراستنی دیموکراسیی تەوافوقی، ڕێگریکردن لە مۆنۆپۆڵکردنی دەسەڵات.
لێدوانی فەرمی: د. ڕێبوار هادی، سەرۆكی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، لە میانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 12ـی ئاڤا کە هێلین حەکیم پێشکەشی دەکات، ڕایگەیاند: پرۆژەیاسای ئەنجوومەنی فیدراڵی، یەکێک بووە لە داوا سەرەکییەکانی ئێمەی کورد لە سەرجەم گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتەکانی پێشووتر، بەڵام تاوەکو ئێستا کاری لەسەر نەکراوە و تاوەکو ئێستا پەرلەمان نەیتوانیوە ئەو یاسایە تێپەڕێنێت.
ڕێككەوتنكە بەم شێوەیەیە: بە گوتەی ڕێبوار هادی، لە کارنامەی پێکهێنانی حکومەتی سوودانی ئەو بابەتە باسی لێوەکراوە، لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتیش یەکێک لەو مەرجانەبوو کە حکومەتی لەسەر پێکهێنرا. دەبوو ئەو پرۆژەیە پێشکەشی پەرلەمان بکرێت لە ماوەی ئەو خولەی پەرلەمان دەنگیشی لەسەر بدرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ڕێبوار هادی ئەنجوومەنی فیدراڵی بە یەکێک لە پڕۆژەیاسا گرنگەکان ناودەبات کە "گرنگییەکی تایبەتی بۆ کورد و کوردستان هەیە" و دەشڵێت: ئەو یاسایە پێویستی بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان هەیە، تێپەڕاندنی ئەو پڕۆژە یاسایە لەو ماوە کەمەی لەبەردەم پەرلەمان ماوە ئاسان نییە، چونکە هەم ناکۆکیی سیاسی لەسەرە هەم پێویستی بە 220 دەنگە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆكی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بە پڕۆژە یاسایەکی دیکە دەکات کە بەهەمان شێوە ڕێککەوتنی سیاسی لەسەر کرابوو، ئەویش پڕۆژەیاسای دادگای فیدڕاڵییە، کە دەبوو بهێنرێتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام پرۆژەیاساکەیان نەنارد، نە حکومەت نە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 7ـی ئایار سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، پاڵپشت بە ماددەی 22 لە پەیڕەوی ناوخۆ، کۆتاییهاتنی وەرزی یەکەمی یاسادانان لە ساڵی چوارەم- خولی پێنجەمی پەرلەمان لە ڕۆژی هەینیی 9ـی ئایاری ڕاگەیاند و بەمەش ماوەی دوو مانگ دەچێتە پشووەوە. دوای تەنیا چوار مانگی لەبەردەم دا دەبێت و هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
هیندستان: پاکستان ئاگربەستی پێشێلکردووە
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سزای سەرپێچی بەنزینخانەکان قورستر دەکرێت
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
کرێملین: ئۆکراینا خۆی لە دانووستان بە دووردەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
حەوت لایەنی سیاسی لە کوردستان بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگواستنی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی دەستیپێکرد
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنێوان ئیتاڵیا و یۆنان 43 کۆچبەری کورد ڕزگارکران
3 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری و هەڵوێستی بەرپرسانی باڵای کورد و تورکیا لەبارەی کۆنگرەی پەکەکە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ماوەی 10 ڕۆژ هەموو خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەک قەدەغە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هیندستان و پاکستان ڕادەگرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ماوەی 10 ڕۆژ هەموو خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەک قەدەغە دەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئوم قەسر دەست بەسەر 25 ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی ڕێگەپێدراودا دەگیرێت
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن مەرجێک بۆ گواستنەوەی بنکەی دەنگدانی هاووڵاتیان دیاری دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی 500 ئەفسەر و پلەداری سوپای عێراق لە پاکستان دەگەڕێنێتەوە