لە بازاڕەکانی دهۆک مامەڵە بە چەکی سپییەوە دەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە شاری دهۆک دەیان دۆکان لە بازاڕ و لەسەر شەقامەکان بە ئاشکرا چەقۆ دەفرۆشن کە ئەمەش قەدەغەیە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەقۆ چەکی سپییەو بازرگانیکردن پێی قەدەغەیە، کەچی لە بازاڕەکانی دهۆک بە ئاشکرا مامەڵەی پێوە دەکرێ.

زانیاریی پەیامنێر: ڕۆژهات لوقمان، پەیامنێری ئاڤا لە دهۆک دەڵێ، "زانیاریم دەستکەوتووە، ڕۆژانە نزیکەی 100 بریندار دەگەیێنرێنە فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی دهۆک، بەشێکیان بە چەقۆ بریندار بوون.

ڕۆژهات دەڵێ،  چەقۆ فرۆشەکان، هەرچی جۆری چەقیە، لەلایان دەستدەکەوێت، هەندێکیان چەقۆ دەدەن بە
مناڵانی خوار تەمەن 18 ساڵان.

لەلایەکی دیکەوە: چەقۆ فرۆشەکان دەڵێن، تەنیا چەقۆ بەو کەسانە دەفرۆشین کە سەربازین و پێویستیان پێیەتی. هاوکات.


زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی هێزەکانى ئاسایش و پۆلیس چاودێری فرۆشتنی چەقۆ لە دهۆک دەکەن و ڕێگە نادەن هەر کەسێکی بیەوێت چەقۆ بەدەست بێنێت، بەڵام هێشتان بە ئاشکرا فرۆشتنی چەقۆ بووەتە کردارێکی بازرگانى و هاونشتیمانیان داوا دەکەن فرۆشتنى چەقو قەدەغە بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ