
وێنەی چەند کۆچبەرێک لە دەریای ئیجە. وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەلەمێك كە ژمارەیەك كۆچبەری لە توركیاوە بۆ یۆنان دەگواستەوە ژێرئاو کەوت و بەهۆیەوە 22 كۆچبەر گیانیان لەدەستدا کە حەوتیان منداڵن.
وێنە گەورەكە: بەلەمەكە لە ناوچەیەك بووە لە شارۆچكەی ئێجەئابات لە پارێزگای چاناككالە و ژمارەیەكی زۆر کۆچبەری لەسەر بووە، تا ئێستا ناسنامەیان دیاری نەكراوە.
لێدوانە فەرمییەکان: "بەپێی زانیارییەكانی ئێمە 22 کۆچبەر خنكاون، حەوتیان منداڵن و تەرمەكانیان گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی، دوو کۆچبەریش لە مردن ڕزگاریان بووە و تا ئێستا ناسنامەیان دیارنییە"، دەشتی جەمال، سكرتێری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق ئەمەی بە ئاڤا نیوز گوت.
لەلایەکی دیکەوە: ئیلهامی ئاکتاش، پارێزگاری چاناککالە ڕایگەیاند، هەوڵەكان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی کۆچبەرەکان و پۆلیس لە دەریادا بەدوای تەرمی دیکەدا دەگەڕێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پۆلیسی دەریایی توركیا دە بەلەم و دوو هێلیكۆپتەر و نزیكەی 100 كارمەندی خستووەتە ئەرکەوە بۆ دۆزینەوەی تەرمەكان.
زانیاری زیاتر: بەلەمەكە بچووك بووە لە جۆری "چووپ" کە زیاتر لە 20 سەرنشینی لەسەر بووە، كە كۆچبەربوون ویستوویانە لە توركیاوە بەدەریای ئیجەدا بۆ یۆنان بپەڕنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بۆردوومان دەکات
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی جەخت لە بڕیارێکی لەبارەی مووچەی پلە باڵاکان دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بۆ ئیسرائیل: دیپلۆماسی باشترین چارەسەرە
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ ئیسرائیل و ئێران: ئێستا کاتی ڕێککەوتنە