
ژیری دەستکرد (وێنەی الجزیرة)
ئاڤا نیوز
شازادەی جێنشینی سعودییە پڕۆژەیەکی گەورەی وەبەرهێنانی لە ژیری دەستکرد ڕاگەیاند، بەرپرسانی کۆمپانیاکەش دەڵێن، پڕۆژەکە هاوکار دەبێت لە بوونیادنانی ژێرخانی ژیری دەستکرد بە زمانی عەرەبی و سعودییەش دەبێتە پێشەنگ لە بەکارهێنانیدا.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودییە، ئەمڕۆ دووشەممە 12-5-2025، بۆ یەکەمجار کۆمپانیایەکی تایبەتی بەژیری دەستکرد بەناوی "هیومان" ڕاگەیاند، ئامانجی کۆمپانیاکە پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی چارەسەر و تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد و وەبەرهێنانە لە سیستەمی ئەو کەرتەدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی میدیاکانی سعوودیە، محەممەد بن سەلمان، سەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمپانیاکە دەکات کە چەندین پسپۆری پێشکەوتوو لەخۆدەگرێت و کار لەسەر دابینکردنی نوێترین مۆدێل و ئەپڵیکەیشنی AI دەکەن، لەوانە پەرەپێدانی یەکێک لە باشترین مۆدێلەکانی زمانی گەورە (LLMs) بە زمانی عەرەبی.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسانی کۆمپانیاکە دەڵێن، ئەم پڕۆژەیە هاوکاردەبێت بۆ بوونیادنانی ژێرخانی ژیری دەستکرد و سعوودیە وەک کارەکتەرێکی جیهانی کێبڕکێ لەگەڵ وڵاتانی دیکەی پێشکەوتوو دەکات، هاوکات مافی خاوەندارێتی فیکری بۆ داهێنەران و دەرفەتی وەبەرهێنان و باشترین بەهرەمەندەکان لە کەرتەکەدا دەستەبەر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە