
محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە - دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا - ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ سعوودیە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا ترەمپ هانی شەرعی دا بە واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئیبراهیمی لەگەڵ ئیسرائیل.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ لەسەر بانگهێشتی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کۆبووەو. هاوکات ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کرد.
لێدوانە فەرمییەکان:
- کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا ئەردۆغان ستایشی ترەمپی کردووە بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا و پابەندبوو بە کارکردن هاوشانی سعوودیە بۆ هاندانی ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە سووریا.
- شازادەی جێنشینی سعوودیەش دەستخۆشی لە سەرۆک ترەمپ کرد بۆ بڕیارەکەی بۆ هەڵگرتنی سزاکان و بڕیارەکەی بە بوێرانە ناو برد.
- ترەمپ سوپاسی ئەردۆغان و شازادەی جێنشینی سعوودیەی کرد بۆ پەیوەندییە دۆستانەییەکەیان، هەروەها بە ئەحمەد شەرعی ڕاگەیاند کە دەرفەتێکی گەورەی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی کارێکی مێژوویی لە وڵاتەکەیدا ئەنجام بدات، هانی شەرعیشی دا کارێکی گەورە بۆ گەلی سوریا بکات، هەروەها داوای لێکرد کە ڕێککەوتنی ئیبراهیمی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ بکات، تیرۆریستە بیانییەکان سووریا بە جێبهێڵن، چەکدارانی فەڵەستینی لە سووریا نەمێنن، یارمەتی ئەمەریکا بدەن بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش، وەرگرتنی بەرپرسیارێتی ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی داعش لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
لەلایەکی دیکەوە: ئەحمەد شەرع سوپاسی ترەمپ و شازادەی جێنشینی سعوودیە و ئەردۆغانی کرد بۆ هەوڵەکانیان بۆ پێکەوە دانانی کۆبوونەوەکە، هەروەها دانی بەو دەرفەتە بەرچاوەدا نا کە ئێرانییەکان سووریا بەجێدەهێڵن، هەروەها بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و سووریا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و نەهێشتنی چەکی کیمیاییدا.
- لە کۆتاییدا شەرع هیوای خواست کە سووریا وەک پەیوەندییەکی گرنگ بێت لە ئاسانکاریی بازرگانی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، هاوکات بانگهێشتی کۆمپانیا ئەمریکیەکانی کرد بۆ سەرمایەگوزاری لە کەرتی نەوت و غازی سووریا.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 14 خولەک لەمەوپێش
دوو ڕۆژە نەتوانراوە ئاگری زبڵخانەکەی سۆران کۆنترۆڵ بکرێت
- تەندروستی
- 46 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
46 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس تۆمەتەکانی ترەمپ سەبارەت بە دزینی هاوکارییە مرۆییەکان ڕەت دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەگەڵ نێردەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دۆخی مرۆیی غەززەی تاوتوێی کرد