
ئەو شوێنەی کە بەرپرسە باڵاکەی حیزبوڵڵای لێکرایە ئامانج
ئاڤا نیوز
سەرەڕای بوونی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان، سوپای ئیسرائیل بە درۆن "بەرپرسێکی باڵا"ی حیزبوڵڵای کردە ئامانج، بەڵام تاوەکو ئێستا ناسنامەی بەرپرسەکە ئاشکرا نەکراوە.
وێنە گەورەکە: دوای زیاتر لە حەوت مانگ لە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنانی، ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان بەردەوامە، هاوکات لە پێنج ناوچەی سەرەکی لە باشووری لوبنان نەکشاوەتەوە کە بەپێی ڕێککەوتنەکە دەبوو بکشێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵی 12ی ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسێکی سەربازیی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی چوارشەممە، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بەرپرسێکی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان لە باشووری ئەو وڵاتە کراوەتە ئامانج.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی فەرمیی لوبنان ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێکی لە دۆڵی حوجەیر لە نزیک شارۆچکەی "قەعقەعیەی جسر" لە قەزای نەبتییە لە باشووری لوبنان کردە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی دیکە بخاتە ڕوو.
لە لایەکی دیکەوە: ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، سوپای ئیسرائیل ئەنجامدانی دوو هێرشی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دژی ئەندامانی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای ئەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لە مانگی تشرینی دووەم لە ساڵی ڕابردوو کەوتە بواری جێبەجێکردن، بە گوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵ کە بەپشت بەستن بە ئامارە فەرمییەکان بڵاویکردووەتەوە، ئیسرائیل ماوە ماوە هێرش دەکاتە سەر لوبنان، تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 777 جار ڕێککەوتنەکەی پێشێل کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: دەبێت هەموو بارمتەکان ئازاد بکرێن
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە ماوەی مانگێکدا 23 هەزار کەس لە هەولێر زەوی وەردەگرن
- تەندروستی
- 48 خولەک لەمەوپێش
لە زیقاڕ یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستان بە تای خوێنبەربوون تۆمار کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سعودییە پڕۆژەیەکی گەورەی وەبەرهێنان لە ژیری دەستکرد ڕادەگەیێنێت
12 ئایار
حکومەتی تاڵیبان یاریی شەترەنج قەدەغە دەکات
11 ئایار
حەوت لایەنی سیاسی لە کوردستان دەیانەوێت بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردن بکەن
10 ئایار
ڕاگواستنی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی دەستیپێکرد
10 ئایار
لەنێوان ئیتاڵیا و یۆنان 43 کۆچبەری کورد ڕزگارکران
10 ئایار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: دەبێت هەموو بارمتەکان ئازاد بکرێن
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە ماوەی مانگێکدا 23 هەزار کەس لە هەولێر زەوی وەردەگرن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی نرخی ڕاستەقینەی کارەبای 24 کاتژمێری ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتە قەتەر و لەگەڵ ئەمیری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە