
ئامێرێکی ئەی تی ئێم کە تیایدا ئەو کەسانەی بەشدارن لە هەژماری من دەتوانن مووچەکانیان لەڕێگەی ئەو ئامێرانەوە وەربگرن
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەکرێت، مووچەخۆرانی هەندێک وەزارەت بەهۆی هەژماری منەوە پێش وادەی خۆی مووچە وەردەگرن. بۆ مووچەی مانگی چواریش 52 هەزار مووچەخۆر بەراورد بە مانگی سێ بۆ هەژماری من زیادکراون.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، خشتەی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردووەتەوە، ئەوانەی کارتی هەژماری من ـیان چالاککراوە دەتوانن پێشوەختە مووچەکانیان وەرگرن، کە پێشتر لەڕێگەی کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە.
زانیاریی تایبەت: تیمی هەژماری من بە ئاڤای گوت، "بۆ مووچەی مانگی چوار، 52 هەزار مووچەخۆر زیادکراون، ئەم مانگە 365 هەزار و 200 مووچەخۆر لە ڕێگەی ئامێرەکانی ATM دەتوانن پارەکانیان ڕابکێشن."
ئەمەش بزانە: هەژماری من لیستی مووچەی تایبەت بڵاودەکاتەوە بە سێ ڕۆژ سەرجەم وەزارەتەکان مووچە وەردەگرن. مووچەخۆرانی هەژماری من دەتوانن لە 580 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە 200 شوێنی جیاواز مووچە وەربگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا 735 هەزار مووچەخۆر لە هەژماری من تۆمارکراون، 419 هەزار کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە، بەڵام هی هەموویان چالاک نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
27 خولەک لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا