
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڤلادیمێر پووتین لە وەڵامی هەڕەشەکانی وڵاتانی ئەوروپا بۆ سەپاندنی سزا بە سەر ڕووسیادا ڕایدەگەیەنێت کاری کۆمپانیا ئەوروپیەکان سنوردار دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە پێناو ناچارکردنی ڕووسیا بۆ ڕازیبوون بە ئاگربەستی 30 ڕۆژە، هەریەک لە بەریتانیا، فەرەنسا، پۆڵەندا و ئەڵمانیا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا بە نوێنەرایەتی ئەوروپا بڕیاری سزادانی ڕووسیایان ڕاگەیاند لە ئەگەری ڕازینەبوونی ڕووسیا بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی کاتی بێ مەرج.
لێدوانی فەرمی: ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە وەڵامی سەرۆکەکانی ئەوروپا لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک سەرمایەدار و خاوەن کاری ڕووسیا ڕایگەیاند، هیچ نیگەرانی هەڕەشەکانی ئەوروپا نییە، "سزاکان بەهیچ شێوەیەک نامانترسێنێت، ترس لە فەرهەنگی ئێمەدا بوونی نیە، ئەوەی بترسێت هەموو شتێک لەدەست دەدات و دۆڕاوی هەمیشەیی دەبێت."
زانیاریی زیاتر: ڤلادیمێر پووتین فەرمانی بە حکومەت کردووە بە دۆزینەوەی ڕێکاری گونجاو بۆ سڕکردنی کار و چالاکی ئەو کۆمپانیا بیانیانەی دژ بە سیاسەتی گەشەپێدانی ئابووری ڕووسیا مامەڵە دەکەن و کاری کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتانە لە ڕووسیا سنوردار دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای هەڕەشەکانی ئەوروپا و رووسیا دژ بەیەک، بڕیاروایە سبەینێ کۆبوونەوەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە تورکیا بەڕێوەبچێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- بیروڕا
- 59 خولەک لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ حەوت گوندی سنووری ئامێدی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێتیان نییە