
حاجیانی هەرێمی کوردستان بەرەو سعودییە بەڕێ دەکەون
ئاڤا نیوز
گەشتی حاجیانی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان بە ڕێگەی وشكانی دەستی پێكرد و یەكەم كاروانی حاجیان بەرەو سعودییە بەڕێكەوت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی 16-5-2025، لە ناوچەی بانی مەقان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، یەكەم كاروانی ئەو حاجیانەی هەرێمی كوردستان كە ئەمساڵ بە ڕێگەی وشكانییەوە گەشتی وڵاتی سعودییە دەكەن بەڕێكەوتن.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: گەشتە ئاسمانییەکان لە هەرێمی کوردستان لە 19ـی ئایارەوە لە ڕێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەستپێدەکەن و تاوەکو 28ـی ئایار بەردەوام دەبێت. یەکەم گەشتی وشكانیش ئەمڕۆ دەستی پێكرد.
زانیاریی زیاتر: ژمارەی حاجیانی هەرێمی کوردستان بە گشتی پێنج هەزار و 136 کەسن، ئەوانەی لە ڕێگەی وشکانییەوە گەشت دەکەن، ژمارەیان هەزار و 440 کەسە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک