عێراق لە ساڵێکدا زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلاری بۆ کڕینی ئۆتۆمبێڵی ژاپۆنی خەرج کردووە

شەیری بکە لە:
عێراق لە ساڵێکدا زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلاری بۆ کڕینی ئۆتۆمبێڵی ژاپۆنی خەرج کردووە

ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو

ئاڤا نیوز

عێراق لەساڵی 2024دا بە بەهای زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل و بارهەڵگری ژاپۆنی هاوردە کردووە، کە دەکاتە 16%ـی کۆی هەناردەی ئۆتۆمبێلی ژاپۆن بۆ وڵاتانی دەرەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان کە بڵاوکراوەتەوە، تەنیا لە ساڵی 2024دا، عێراق بەبەهای 712 ملیۆن و 472 دۆلار، ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی هاوردە کردووە کە دەکاتە 16%ـی کۆی هەناردەی ژاپۆن بۆ وڵاتانی جیهان.

ژمارەکان وا دەڵێن: عێراق 17 هەزار و 994 ئۆتۆمبێڵی بە بەهای 612 ملیۆن و 315 هەزار دۆلار لە ژاپۆن هاوردە کردووە، هاوکات دوو هەزار و 156 بارهەڵگری گواستنەوەی کاڵا بە بەهای 51 ملیۆن و 693 هەزار دۆلار هاوردە کردووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئامارەکان ژمارەی ئۆتۆمبێلی سەرنشینی تایبەت و تراکتۆر و ئیکسسواراتەکانی ئۆتۆمبێل گەیشتووەتە سێ هەزار و 201 یەکە و بەهاکەی گەیشتووەتە 39 ملیۆن و 421 هەزار دۆلار.

زانیاریی زیاتر: ژمارەی ئەو ماتۆڕسکیل و پایسکیلانەی لە ژاپۆنەوە هاوردەکراون گەیشتووەتە 236 هەزار و 477 یەکە کە بەهای حەوت ملیۆن و 970 هەزار دۆلارە، لە کاتێکدا ژمارەی ئیکسسواراتەکانی پاسکیل و کورسی گەڕۆک و گالیسکەی منداڵان گەیشتووەتە 510 یەکە کە بەهاکەی ملیۆنێک و 78 هەزار دۆلار بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: