وەزارەتی دارایی: سیستمی پەیرۆڵ کارایە و لیستی مووچە ئامادە دەکرێت

  • بزنس
  • 12 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی: سیستمی پەیرۆڵ کارایە و لیستی مووچە ئامادە دەکرێت

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مووچە

ئاڤا نیوز


وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئامادەکارییەکانی چڕکردووەتەوە، بۆ ئەوەی لە زووترین ماوەدا لیستی مووچە ئامادە بکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە سیستەمی پەیڕۆڵ کارایە و ئەگەر وەزارەتەکان هەماهەنگ بن لەگەڵمان، لەکەمترین ماوەدا لیستەکە ئامادە دەکرێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سیستمی پەیڕۆڵ کاراکرا لە هەندێک پەیجی سۆشیال میدیا وا بڵاوکرایەوە کە سیستەمەکە لە بەغداوە وەستاوە، بەڵام وەزارەتی دارایی ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت: سیستەمەکە کێشەی نییە و کارایە.

 

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "وەستانی سیستمەکە بەهۆی هێڵی ئینتەرنێت بووە، دوای چەند خولەکێکی کەم کاراکراوەتەوە و کێشەکەی چارەسەر کراوە."

 

ئەمەش بزانە: لە دوێنێوە یەکە ژمێریارییەکانی سەرجەم وەزارەت، فەرمانگە و دەستەکان ئاگادارکراونەتەوە، بەخێرایی لیستی مووچەی مانگی پێنج ئامادە بکەن و بۆ وەزارەتی بنێرن، بۆ ئەوەی لە کەمتر لە هەفتەیەکدا ڕادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ