
پشماوەی وێرانبوونی کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و دەوڵەتان دەکات، دەستبەجێ هەنگاوی گرنگ بنرێت بۆ ڕاگرتنی جەنگ لە غەززە.
وێنە گەورەکە: بەردەوامی جەنگ لە غەززە و گەمارۆدانی شارەکە و ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ماوەی 80 ڕۆژ کارەساتی مرۆیی لە غەززە دروست کرد، دەیان منداڵ و کەسانی بەساڵاچوو لە برسێتیدا گیانیان لەدەستدا، دوای فشاری نێودەوڵەتیی ڕۆژی دووشەممە ئیسرائیل ناچارکرا بە کردنەوەی دەروازەیەک بۆ چوونە ژوورەوەی بڕێکی کەم لە هاوکارییە مرۆییەکان.
لێدوانی فەرمی: پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا لە بانگەوازێکدا بۆ جیهان داوا دەکات هەنگاوی بەپەلە بنرێت بۆ ڕێگریکردن لە ڕوودانی گەورەترین کارەساتی مرۆیی سەدە لە شاری غەززە و ڕایگەیاند: نەتەوە یەکگرتووەکان و دەوڵەتانی بەرگریکار لە مافەکانی مرۆڤ بە زووترین کات هەنگاو بنێن بۆ ناچارکردنی ئیسرائیل بە ڕاگرتنی جەنگ و هەڵگرتنی گشتگیر و تەواوی گەمارۆکان، بە پێجەوانەوە گەورەترین کارەساتی مرۆیی ڕوودەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیارنی ئیسرائیل دەرکرد، بە تۆمەتی تاوانی جەنگ، ئێستا دۆسیەیەکی ئەنجامدانی تاوانی کۆمەڵکوژی لە دادگای دادی نێودەوڵەتیی ڕووبەڕووی ئیسرائیل کراوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: فەرەنسا و بەریتانیا و کەنەدا هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکەن لە ئەگەری ڕانەگرتنی جەنگ و هەڵنەگرتنی گەمارۆی سەر غەززە، ئەوا هەنگاوی دیپلۆماسی و ئابووری دژ دەگرنەبەر و سزای ئابووری دەخەنە سەر ئیسرائیل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە