كوردستان، هەنگاوێكی مێژوویی.. واشنتن و هەولێر كەرتی وزەی كوردستان پێش دەخەن
- بیروڕا
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ساتێكی مێژووییدا لە ڕۆژی دووشەممە 19-5-2025، لە ژووری بازرگانی حكومەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، گرێبەستێكی گرنگی وەبەرهێنانی وزە لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و هەردوو كۆمپانیای ئەمریكی HKN ئینێرجی و گرووپی ئۆنێکس واژۆكرا.
ساتی واژۆكردنی ئەم گرێبەستە بەکاتی واشنتن و هەولێر بە ساتێكی مێژوویی دادەنرێت لە مێژووی پەیوەندییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و هەرێمی كوردستان و ئەم پەیوەندییانە دەباتە قۆناغێكی پێشكەوتووتر و بەهێزتر.
ئەندازیاری رێكکەوتنەكە، مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دوای واژۆی گرێبەستەكە رایگەیاند: بەم گرێبەستە پەیوەندییەكانی ئەمریكا و هەرێمی كوردستان پێدەنێتە قۆناغێكی نوێ، لێرەوە ئیتر پەیوەندییەكان تەنیا لە قۆناغی رووبەرووبوونەوەی تیرۆردا نامێنێتەوە، بەڵكو دەگوازرێتەوە بۆ قۆناغێكی پێشكەوتووتر كە قۆناغی هەماهەنگی ئابووری و سیاسییە.
مەسرور بارزانی وتیشی: ئەم گرێبەستانە سوودی زۆری بۆ هەمووان دەبێت، بۆ خەڵكی كوردستان و بۆ كۆمپانیا ئەمریكییەكان و هەروەها لە قازانجی هەموو عێراقیشدایە.
واژۆكردنی ئەم گرێبەستانەی بواری وزە لەكاتێكدایە پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە زۆر رووەوە بەرەو پێش دەچن.
بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا گەورەترین باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە هەولێر بكرێتەوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ئەو پەیوەندییانە زۆر بەرەو پێش دەچن.
بە واژۆکردنی ئەم دوو گرێبەستە و كردنەوەی گەورەترین باڵیۆزخانە، دەرگای پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ئەمریكا فراوانتر دەكەوێتە سەرپشت.
ئەم بەرەو پێشچوونانە لە كاتێكدایە لەچەند رۆژی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە سەردانێكی پێنج رۆژە لە وڵاتانی كەنداو بوو.
لەو سەردانەدا بەبەهای ملیاران دۆلار چەندین رێكکەوتن لە بوارە جیاجیاکانی وەبەرهێنان لەنێوان وڵاتانی كەنداو و ئیدارەی ترەمپ واژۆی لەسەركرا.
جگە لەوەی لە دەستپێكی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپەوە وڵاتی سووریاش پێی ناوەتە قۆناغێكی نوێ و كۆتایی بەشەڕ لەو وڵاتە هاتووە، ئیدارەی ترەمپ هەوڵی كۆتایی هێنان بە جەنگی غەزەش دەدات.
واتە بەشێوەیەكی گشتی ستراتیژی ئیدارەی ترەمپ دروستكردنی ئاشتی و سەقامگیری و كۆتایی هێنانە بە جەنگ لە پێناو بەرەو پێشبردن و وەبەرهێنان و ئاوەدانی.
ئەمە ستراتیژی ئیدارەی ترەمپە بۆ جیهان بە گشتی، رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش وەک ناوچەیەكی گرنگی جێگە نفوزی ئەمریكا، ئەم ستراتیژە بەچڕی دەیگرێتەوە.
ئا لێرەوە هەرێمی كوردستان بەشدار دەبێت لەم ستراتیژە نوێیەدا، ئەویش بە پێشخستنی كەرتی وزەی خۆی و بەستنەوەی بە وڵاتێكی گرنگ و دەستڕۆیشتووی وەک ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە.
كەواتە رێکكەوتنی 19ی 5 واشنتن لەسەر دەستی مەسرور بارزانی، تەنیا رێكکەوتنێكی ئابووری نییە، بەڵكو لەهەمان كاتدا بەستنەوەی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستانە بە ستراتیژیەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئیدارە نوێكەیەوە.
بەمەش هەرێمی كوردستان بەشدار دەبێت لە سیاسەتی داهاتووی ناوچەكە و سامانە سروشتییەكەشی بۆ خێری خۆی و دەوروبەرەكەی بەگەڕ دەخات.
چاوەڕوان دەكرێت ئەم رێكکەوتنە كاریگەری باشیشی لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان كە حكومەتی ئەمریكا بە تووندی پاڵپشتی دەكات هەبێت.
هەروەها وەك پسپۆڕان دەڵێن بە وەبەرهێنان لەكەرتی وزەدا دابین کردنی كارەبای 24 كاتژمێریش بۆ ملیۆنان كەس لە هەرێمی كوردستان و لە عێراقیش ئاسانتر دەبێت.
بەگشتی ئەوەی دوێنێ لە واشنتن روویدا بە هەموو پێوەرەكان سەركەوتنێكی گەورە بوو بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی و تیمەكەی و لە داهاتوودا دەرئەنجامەكانی دەبینرێت.
پیرۆز بێت ئەم سەركەوتنە لە خەڵكی كوردستان، بەهیواین ئەم هەنگاوە ببێتە مایەی خۆشی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكی كوردستان و ناوچەكە، كاریگەری باش و ئەرێنیشی هەبێت لەسەر چارەسەری زۆربەی كێشەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
جەنگێکی نوێی بێ دوکەڵ؛ لە پیرۆزی خاکەوە بۆ پیرۆزی خود
8 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە واشنتۆنە؛ پەیامە نەگوتراوەکانی پشت ئەم سەردانە !
18 ئایار
كوردستان بە شكۆ و دەستی پڕەوە لە ئەمریكایە
18 ئایار
ئەم حکومەتەی ئیسرائیل هاوپەیمانی ئەمریکا نییە
17 ئایار
خوارنا مافێ کوردان ل عیراقێ ئێدی بوویە دیاردە!
17 ئایار
سەرۆک ئێـمەش قبووڵی ناکەین
16 ئایار
نانێکی تاڵ و گیرفانی بەتاڵ... پووچەڵکردنەوەی سیستمی فیدڕاڵ
16 ئایار
دۆناڵد ترەمپ چۆن بیر دەکاتەوە؟
15 ئایار
هێزێک بۆ ئابووری و پیشەسازیی کوردستان
15 ئایار
لە نێوان هەرێم و بەغدا، بۆچی دەبێ لایەنی حكومەتی خۆمان بگرین؟
12 ئایار
- بیروڕا
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگێکی نوێی بێ دوکەڵ؛ لە پیرۆزی خاکەوە بۆ پیرۆزی خود
- بیروڕا
- 16 ئایار
سەرۆک ئێـمەش قبووڵی ناکەین