
باڵەخانەی دادگای فیدراڵی
ئاڤا نیوز
دادگەی فیدراڵی عێراق بڕیاردانی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند لە پسپۆڕی ئەواندا نییە.
وێنە گەورەکە: دوای چەندینجار دواخستن، ئەمڕۆ یەکشەممە دادگەی فیدراڵی عێراق پرسی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی یەکلاکردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرەتا پارێزەرانی کەیسەکە بە میدیاکانیان گوت: دادگای فیدراڵی بڕیاری داوە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی بە پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی مووچە بەستووەتەوە، هەروەها دوای کردنەوەی هەژماری بانکی پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە، بەڵام لە دەقی بڕیاری دادگادا ئەوە نەهاتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگای فیدراڵی عێراق ڕوونیکردووەتەوە؛ بابەتی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە.
گۆشەیەکی دیکە: وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 7-1-2024 لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند، ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیراوە و دوای هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و ناردنی شایستە داراییەکان لەلایەن بەغدا، پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە.
بۆچی گرنگە: بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراق، لە ساڵی 2016ـەوە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 25 خولەک لەمەوپێش
گەشتی ڕەسووکە لە پێشانگەی مێتێکس 2025
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
حەوت لایەنی سیاسی لە کوردستان بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگواستنی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی دەستیپێکرد
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنێوان ئیتاڵیا و یۆنان 43 کۆچبەری کورد ڕزگارکران
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری و هەڵوێستی بەرپرسانی باڵای کورد و تورکیا لەبارەی کۆنگرەی پەکەکە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ماوەی 10 ڕۆژ هەموو خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەک قەدەغە دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێش دەخرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی بۆ ئاڤا: ناوچەکانی کوردانی فەیلی ئاوەدان دەکرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لووتکەی بەغدا هێزە ئەمنییەکان دەخاتە "ئەوپەڕی" حاڵەتی ئامادەباشییەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی: شەرع بە هاتنی بۆ عێراق سەرکێشی دەکات
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستپاکیی عێراق: عێراق هەوڵ دەدات پارە بە تاڵان براوەکان بگەڕێنێتەوە