وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: خۆشحاڵین بە فراوانبوونی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کوردستان
- هەواڵ
- 21 ئایار

گرافیک - ىڕوا ئیبراهیم - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی بە فراوانبوونی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان دەردەبرێت و ڕایدەگەیێنێت، گرێبەستە واژۆکراوەکانی بواری وزە سوودی بۆ عێراق و ئەمریکاش هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی واژۆکردنی گرێبەستەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەبواری وەبەرهێنان لە کەرتی وزە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "خۆشحاڵین بە بینینی فراوانبوونی پەیوەندی ئابووریی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان دوای واژۆکردنی گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، ئەم هاوبەشییانە بەرهەمهێنانی غاز لە عێراق بەهێزتر دەکات و سوودی بۆ خەڵکی هەردوولا دەبێت".
باکگراوند: ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 19-5-2025، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستان و کۆمپانیاکانی 'ئێچ کەی ئینێرجی' و 'وێسترن زاگرۆس'ی ئەمریکی، دوو گرێبەستیان لەبواری نەوت و وزە واژۆ کرد، گرێبەستەکان هەرێمی کوردستان و عێراق لەبواری وەبەرهێنان لە کەرتی غاز و نەوت دەباتە قۆناغێکی دیکەوە و جگە زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز و نەوت، وادەکات بەهۆیانەوە کارەبا بۆ هەموو عێراق لەڕێگای بەرهەمبهێنرێت.
لەلایەکی دیکە: وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئامانجی گرێبەستەکانەوە دەڵێت، ئامانج لەو ڕێککەوتننامە و گرێبەستانەش، پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆییە لە ڕێگای زیادکردنی بەرهەمی گازی سرووشتیی بۆ دابینکردنی سووتەمەنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی کارەبای بەردەوام بۆ هەموو ناوچەکانی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاگەیاندنی گرێبەستە 110 ملیار دۆلارییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کاردانەوەی میدیا جیهانییەکانی لێکەوتەوە و ئاژانسی ئەنادۆڵ گرێبەستەکان بە "گەورە" ناودەبات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی