
ئامێرەکانی ئەی تی ئێم کە تیایدا مووچەخۆران مووچەکانیان وەردەگرن
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان مووچەخۆرانی ئاگادارکردەوە، کە هەر مووچەخۆرێک تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە هەژماری بانکی دروست نەکات مووچەکەی ڕادەگیرێت، تیمی هەژماری من ڕوونکردنەوەیەک لەڕێگای ئاڤا میدیاوە بڵاودەکاتەوە و دەڵێن، پرۆسەی خۆتۆمارکردن لە هەژماری من دوای سەری مانگیش بەردەوام دەبێت، بەڵام وەزارەتی دارایی مووچەی ئەو کەسانە ڕادەگرێت کە خۆیان لە پڕۆژەکەدا تۆمار نەکردووە، تا ئەوکاتەی هەژماری بانکی دروست دەکەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 19-5-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان مووچەخۆرانی ئاگادارکردەوە، ئەگەر تاوەکو 1-6-2025 دەست بە مامەڵەی خۆتۆمارکردن لە هەژماری من نەکەن، ئەوا مووچەیان ڕادەگیرێت تا مامەڵەکانیان تەواو دەکەن، هۆشدارییەکەی وەزارەتی دارایی، پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی دەرکراوە بۆ بەبانکیکردنی مووچە و پێویستە هەموو مووچەخۆرێک لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەژماری بانکییان هەبێت.
زانیاریی زیاتر: لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئیستا زیاتر لە 250 هەزار مووچەخۆر ماون کە هەژماری بانکیان نییە و لەنێو بانکەکانی پڕۆژەی هەژماری من تۆمارنەکراون، زۆرینەی ئەو مووچەخۆرانەش لە سنووری پارێزگای سلێمانین.
لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤا میدیایان ڕاگەیاند، "پرۆسەی تۆمارکردنی مووچەخۆران لە دوای 31-05-2025 ـیش بەردەوام دەبێت و پرۆسەکە ڕاناگیرێت، بەڵام ئەوانەی فۆڕم پێش ئەو وادەیە پڕ نەکەنەوە، لەلایەن وەزارەتی دارایی مووچەیان دەوەستێت تا ئەوکاتەی مامەڵەکانیان تەواو دەکەن".
ئەمەش بزانە: بەپێی دوایین ئامار لە کۆی نزیکەی یەک ملیۆن مووچەخۆر، 735 هەزار کەسیان لە هەژماری من تۆمار کراون، تاوەکو ئێستا کارتی بانکی بۆ 419 هەزاریان دروستکراوە و کارتی 365 هەزار مووچەخۆریان ئەکتیڤە و مووچەی مانگی چواریان پێ وەرگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی ئاو بۆ 80%ـی گەڕەکەکانی سلێمانی ڕادەگیرێت
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر وەرگرتنی برنج وەزیرێکی ژاپۆنی دەست لەکاردەکشێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین دوای کۆنترۆڵکردنەوەی کورسک سەردانی هەرێمەکە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نەیزەکێک بەخێرایی بە تەنیشت زەویدا تێدەپەڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستەکانی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا کێشەی کارەبا لە تەواوی عێراق چارەسەر دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: فڕۆکەی قەتەر بۆ ترەمپ نییە
20 ئایار
دوای حەوت لایەنەکە کۆمەڵ و یەکگرتووش شکست لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی دەهێنن
19 ئایار
خەڵکی عێراق لە تووڕەیی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و دووەمی جیهانن
19 ئایار
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سندووقی دراو ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی عێراق بڵاودەکاتەوە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک وادەی دەستپێکردنی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم دیاری کرا
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی هەزاران خانەنشین و کەمئەندامانی سەنگەر ڕادەگیرێت
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی کوردستان بڕیارێکی نوێ لەبارەی ئامادەکردنی لیستی مووچە دەدات
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەلێشاو دەست بە مامەڵەی خۆتۆمارکردن لە هەژماری من دەکرێت
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست تەنیا واژۆی وەزیری دارایی ماوە