شەیبانی وەڵامی باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا دەداتەوە سەبارەت بە "ئامادەکردن"ـی شەرع بۆ دەسەڵات
- هەواڵ
- 21 ئایار

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا وەڵامی باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا دەداتەوە کە بانگەشەی ئەوە کردبوو، لە دوو ساڵی ڕابردوودا چاوی بە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا کەوتووە بۆ "ئامادەکردن"ـی بۆ دونیای سیاسەت و حوکمڕانی.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆبەرت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا لە سەرەتای ئەم مانگەدا ڕایگەیاندبوو لەسەر داوای ڕێکخراوێکی بەریتانیا لە ساڵانی 2023 و 2024 دوو جار سەردانی ئەحمەد شەرع (ئەبو محەممەدی جۆلانی، سەرۆکی پێشووی دەستەی تەحریری شام) لەپێناو دەرهێنانی لەنێو دونیای "تیرۆر" و ئامادەکردنی بۆ دونیای سیاسەت و حوکمڕانی کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە تۆڕی "ئێکس" ڕایگەیاند کە ڕووخاندنی ڕژێمی پێشوو دەستکەوتێکی خەڵکی سووریا بوو و وتیشی: سەردانەکانی فۆرد هاوشێوەی شاندە بیانییەکانی دیکە، "بەشێک بوو لە پێداچوونەوەی ڕاستەوخۆ بە ئەزموونی شۆڕشی سووریا و گەشەسەندنی لە ناوچە ئازادکراوەکاندا، هەروەها هەوڵێک بوو بۆ تێگەیشتن لە واقیع و قۆناغەکانی".
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیی سووریا ڕەتیکردەوە کە فۆرد چاوپێکەوتنی تایبەتی لەگەڵ شەرع لە ئیدلب کردبێت، ڕوونیشی کردەوە، ئەو کۆبوونەوانەی فۆرد باسی کرد، بەشێک بوون لە کۆبوونەوە گشتییەکان کە سەدان شاندیان لەخۆگرتبوو پەیوەست بە ئەزموونی ئیدارەی حکومەتی ئیدلب، یەکێک لەو شاندانە لە ڕێکخراوێکی لێکۆڵینەوەی بەریتانی بوو، فۆردیش ئەندام بوو لە شاندەکە نەک سەردانی تایبەت و بەرنامە بۆ دارێژڕاو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات