
ڕاهێنانی قوتابیانی کۆلێژی سەربازی ناسریە
ئاڤا نیوز
دوابەدوای گیانلەدەستدانی دوو قوتابی کۆلێژی سەربازی ناسریە، سوودانی فەرمانی دەرکردن بۆ سەرجەم بەرپرسانی ئەو ڕووداوە دەردەکات و بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-05-21، دوو قوتابی کۆلێژی سەربازی ناسریە لە ئەنجامی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی خۆر و لەژێر تینی گەرما بۆ ماوەی شەش کاتژمێری بەردەوام، گیانیان لەدەستدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی دوورخستنەوەی هەر یەکە لە سەرۆکی ئەکادیمیای سەربازی و یاریدەدەرەکەی و ڕاگری کۆلێژی سەربازی چوارەم و فەرماندەی فەوجی پەیوەندیدار لە ئەرکەکانیان داوە.
زانیاریی زیاتر: سوودانی فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی لایەنە کەمتەرخەمەکان و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەرکرد، هاوکات ڕێنمایی دا پلەی مولازم بەهەردوو قوتابی بدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکراویەوە، کە دۆخی قوتابییەکی کۆلێژی سەربازی لە ناسریە پیشان دەدات و ئاماژە بۆ ئەوە کرابوو کە 50 قوتابی لەو کۆلێژە دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە ژێر تیشکی بەتینی خۆر بێ ئاو دەمێننەوە، بێهۆش دەبن. هەر بەو هۆیەوە باری تەندروستیی ژمارەیەکیان تێکدەچێت دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: تاوەكوو سبەی بابەتی مووچەی مانگی شەش یەكلا دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت