پاپای نوێی ڤاتیکان دەستپێشخەرییەک لەبارەی جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

پاپا لیۆی چواردەم، پاپای ڤاتیکان و ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان
ئاڤا نیوز
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، مانگی داهاتوو ڤاتیکان میوانداریی دانوستاندنەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست دەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێککەوتی 22-5-2025، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو لەسەر داوای پاپا لیۆی چواردەم، پاپای ڤاتیکان و ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان خولێکی نوێی دانوستاندنەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە ڤاتیکان بەڕێوەبچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، لە دانوستاندنەکاندا شاندێکی ئەمریکا بە بەشداریی مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئیدارەی ترەمپ ئامادە دەبن، بەڵام هیچ زانیارییەک لە بارەی شاندی ئۆکراینا و ڕووسیا نەخراوەتەڕوو.
قووڵتر: پاپا لیۆی چواردەم لە یەکەم وتاری دەستبەکاربوونیدا پشتیووانی داوای ئاشتی و دادپەروەری و سەقامگیری بۆ ئۆکراینا کرد، بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگەی کە سێ ساڵ زیاترە بەرۆکی ئۆکراینای گرتووە.
ئەمەش بزانە: ئەم داوایەی پاپا بۆ بەڕێوەچوونی دانوستاندنەکان لە ڤاتیکان هەوڵێکە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی بۆ خەڵکی سڤیل لە ئۆکراینا، هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی لەو داوایە کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: فڕۆکەکەی قەتەر وەک فڕۆکەی فەرمی ترەمپ بەکاردەهێنرێت
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆمار کرا
- ببینە و ببیستە
- 42 خولەک لەمەوپێش
شاڵ لە سەیرانی گوندە خۆشەکەی چێیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لەسەر وەرگرتنی برنج وەزیرێکی ژاپۆنی دەست لەکاردەکشێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەیزەکێک بەخێرایی بە تەنیشت زەویدا تێدەپەڕێت
21 ئایار
گرێبەستەکانی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا کێشەی کارەبا لە تەواوی عێراق چارەسەر دەکەن
20 ئایار
کۆشکی سپی: فڕۆکەی قەتەر بۆ ترەمپ نییە
20 ئایار
دوای حەوت لایەنەکە کۆمەڵ و یەکگرتووش شکست لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی دەهێنن
19 ئایار
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: فڕۆکەکەی قەتەر وەک فڕۆکەی فەرمی ترەمپ بەکاردەهێنرێت
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆمار کرا