
دیمەنی بەردانەوەی ئاو لە ماڵێکی شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، سەبارەت بە پاكیی ئەو ئاوەی كە ڕۆژانە دەگاتە دانیشتووانی سنووری پارێزگاكە دڵنیایی دەدات و دەڵێت، ڕۆژانە پشكنین بۆ ئاوی زۆرینەی گەڕەكەكان دەكرێت و هەر گرفتێك هەبێت بە زوویی چارەسەر دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەركی سەر شانی ئێمەیە كە بڕی ئاوی پێویست بۆ هاووڵاتیان بە كوالێتییەكی باش دابین بكەین، حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوپەڕی توانا و هەوڵی خۆی بۆ ئەو مەبەستە خستووەتە گەڕ، تەنیا لە ساڵی ڕابردوو 158 ملیار دینار لە پڕۆژەكانی ئاو خەرج كراون.
زانیاریی زیاتر: بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، ڕۆژانە تاقیگەی كۆنتڕۆڵی جۆریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر، بە شێوەیەكی هەڕەمەكی لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر دەگەڕێن و نموونەی ئاوی ماڵان وەردەگرن بۆ ئەوەی لە كوالێتیی و پیسنەبوونی ئاو دڵنیا ببنەوە. هاوكات لە هەر شوێن و گەڕەكێك سكاڵایەك سەبارەت بە پیسبوونی ئاو هەبێت بە زووترین كات تیمەكان پشكنین دەكەن، ئەگەر گرفتێك هەبێت چارەسەری دەكەن.
لەلایەكی دیكەوە: هەر سەبارەت بە پاكیی ئەو ئاوەی كە دەگاتە دانیشتووانی سنووری پارێزگای هەولێر، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر دڵنیایی دەدات و دەڵێت، ئاوەكە زۆر پاكە و كوالێتییەكی باشی هەیە و بەپێی ستاندارە، جگە لە ئاوی بیرەكان، ئەو ئاوەی كە لە زێ بەرهەم دێت، بە چەندین پڕۆسەدا دەچێت تاوەكوو پاك دەكرێتەوە و لە ڕووی كیمیایی و بایۆلۆژییەوە دڵنیایی وەردەگیرێت ئینجا دەگات بە ماڵان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری بە ناحیەبوون بۆ گوندێکی سنووری قەزای تەق تەق دەردەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لەسەر وەرگرتنی برنج وەزیرێکی ژاپۆنی دەست لەکاردەکشێتەوە
21 ئایار
نەیزەکێک بەخێرایی بە تەنیشت زەویدا تێدەپەڕێت
21 ئایار
گرێبەستەکانی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا کێشەی کارەبا لە تەواوی عێراق چارەسەر دەکەن
20 ئایار
کۆشکی سپی: فڕۆکەی قەتەر بۆ ترەمپ نییە
20 ئایار
دوای حەوت لایەنەکە کۆمەڵ و یەکگرتووش شکست لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی دەهێنن
19 ئایار
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری بە ناحیەبوون بۆ گوندێکی سنووری قەزای تەق تەق دەردەچێت
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و عزەت شابەندەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی تەقەدوم بەبێ هیچ هاوپەیمانێتیەکی سیاسی بەشداری لە هەڵبژاردن دەکات