سوپای ئیسرائیل: ڕێگریمان لە مووشەکێک کرد کە لە یەمەنەوە ئاراستە کرابوو

شەیری بکە لە:
سوپای ئیسرائیل: ڕێگریمان لە مووشەکێک کرد کە لە یەمەنەوە ئاراستە کرابوو

دیمەنی تێکشاندنی مووشەکێک لە ئاسمانی ئیسرائیل. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە مووشەکێکیان خستووەتە خوارەوە کە لە یەمەنەوە ئاراستەیان کراوە.

وێنە گەورەکە: دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل و سەرهەڵدانی شەڕی غەززە لە مانگی 10ـی 2023، حووسییەکان بە بەردەوامی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاراستەی ئیسرائیل دەکەن، حووسییەکان لە کاتی ئاگربەستی دوو مانگەدا لە شەڕەکەدا کە لە مانگی سێ کۆتایی هات، هێرشەکانیان وەستاند، بەڵام دوای ئەوەی ئیسرائیل هەڵمەتەکانی دەستپێکردەوە، حووسییەکانیش دەستیان بە هێرشەکانیان کردەوە.

ڕاگیێنراوی فەرمی: لە راگەیێنراوێکی سەربازیدا هاتووە، "دوای ئەوەی زەنگی ئاگادارکەرەوە لە چەند ناوچەیەکی ناوەڕاستی ئیسرائیل دەنگی دایەوە، مووشەکێک کە لە یەمەنەوە ئاراستە کرابوو، ڕێگری لێکرا."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەزگای فریاکەوتنی ماگن دەیڤید ئادۆمی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە،  بەهۆی هەڵدانی مووشەکەکە، تەنیا کەسێک کە لەکاتی گەڕان دابووە بەدوای پەناگەدا بریندار بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ