
بۆردومانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، ئیسرائیل لانیکەم 90 فەلەستینیی دیکەی لە کەرتی غەززە کوشتوون.
سەرەڕای هێرشە بەردەوامەکان، سوپای ئیسرائیل لە باکووری غەززە و بە تایبەت لە ناوچەکانی بەیت لاهیا، سەلاتین و سوودانییە، بەردەوامە لە وێرانکردن و تەقاندنەوەی خانووی هاووڵاتیان.
چیرۆکی سەرەکی: تا ئیستا ئیسرائیل نزیکەی 53 هەزار فەڵەستینی لە کەرتی غەززە کوشتووە کە زۆربەیان ژن و منداڵن. بەم دواییانە ئیسرائیل هێرشەکانی زیاتر کردوون و جگە لە موشەکبارانکردن لە ڕێگەی هێلێکۆپتەریشەوە دەستڕێژی گولـلە لە دانیشتوانی کەرتی غەززە دەکات و بەم هۆیەشەوە ژمارەی قوربانیان زیاتر بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوکات، لەگەڵ ئەوەدا ئیسرائیل ڕێگەی داوە چەند بارهەڵگرێک خۆراک بچێتە ناو کەرتەکەوە، بەڵام ئیسرائیل بارهەڵگرەکانی لە گەڕەکی سەڵاحەددین لە نزیک دەروازەی دێر بەلح لە ناوەڕاستی غەززە کردوونەتە ئامانج و شەش فەلەستینی کوشتووە، ئەوەش لە کاتێکدا بووە ئەو کەسانە ئەرکیان پاراستنی بارهەڵگرەکان بووە و ژمارەیەکی دیکەشی بریندار کردوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی هۆشداری دەدات کە بە هۆی بەردەوامیی هێرشە فراوانەکانی ئیسرائیل، وێرانکردنی ژێرخانی کەرتەکە، قووڵبوونەوەی قەیرانی ئاوارەکان و کەمیی ماددەی خۆراکی دۆخی مرۆیی کەرتەکە گەیشتووەتە بەردەم داڕمانی تەواوەتی.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە