سعودیە و فەرەنسا کۆبوونەوەی لووتکە بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل ڕێکدەخەن

شەیری بکە لە:
سعودیە و فەرەنسا کۆبوونەوەی لووتکە بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل ڕێکدەخەن

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە

ئاڤا نیوز

 

فەرەنسا شانبەشانی سعودیە ئامادەکاریی بۆ لووتکەیەکی نێودەوڵەتی دەکات لەبارەی چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ فەلەستین و ئیسرائیل. بڕیارە لووتکەکە لە  مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی هەینی، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا میوانداری هەر یەکە لە هاوتا سعودی، ئوردنی و میسرییەکەی کرد بۆ ئەوەی لووتکەیەک سەبارەت بە چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ فەلەستین و ئیسرائیل هاوکات کۆکردنەوەی پشتگیریی کۆمەڵگەی  نێودەوڵەتی بۆ دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین بکەن، کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لووتکەکە لە مانگی شەشی داهاتوو دەست بە کارەکانی بکات.

 

لێدوانی فەرمی: ئان کلێر لێجندر، ڕاوێژکاری ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، پێویستە بەپەلە بەدوای چارەسەرێکی سیاسیدا بگەڕێین، هاوکات پێویستە لووتکەی مانگی حوزەیران هەنگاوێکی یەکلاکەرەوە بێت بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی چارەسەری دوو دەوڵەت، دەبێت لە لووتکەکەدا کار بکەین بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین.

 

ئەمەش بزانە: بڕیارە کۆنفرانسەکە ڕۆژانی 17|20ـی  مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

 

زانیاریی زیاتر: ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە، بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامن و تاوەکو ئێستا سەرەڕای هەوڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان نەتوانراوە ئاگربەستێکی گشتگیر و هەمیشەیی لە کەرتی غەززە ڕابگەیێنرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ