وەزارەتی پەروەردە ڕوونکردنەوە لەبارەی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان دەدات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی پەروەردە ڕوونکردنەوە لەبارەی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان دەدات

ئەنجامی تاقیکردنەوەی قوتابیان لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی وەزارەتی پەروەردەوە

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی پۆلەکانی بازنەی یەکەمی خوێندنی ڕاگەیاند، بەڵام لەبارەی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنێکەوە ڕوونکردنەوە بە دایک و باوکی قوتابیان دەدرێت، داوا دەکرێت ئەپدەیتی ئەپڵیکەیشنەکە بکەنەوە، چونکە قوتابیانی هەموو قۆناغەکان لەو ئەپە ئەنجامەکان وەردەگرنەوە.

 

وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ساڵێکە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم سیستمەکانی مامەڵەکردن و کاروباری قوتابخانەکانی کردووە بە ئەلیکترۆنی. قوتابیان دەتوانن ئەنجامەکانیان لە ئەپڵیکەیشنێک وەرگرنەوە بەناوی (ئی هەڵسەنگاندن ).


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندووە، هەموو پۆلەکانی خوێندن بە نۆی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەییەوە ئەنجامەکانیان لە ئەپڵیکەیشنی (ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn – وەردەگرنەوە. لە ئەپڵیکەیشنەکە بە دووجۆر نمرەکان بەردەستن، وەک کارتی قوتابخانە یان وەک نمرەی تۆمارکراوی دیجیتاڵی، بەڵام ئەوەی لەسەر بەکارهێنەرە پێویستە ئەپڵیکەیشنەکە ئەپدەیت بکاتەوە و دواین ڤێرژن یان وەشان بەکاربهێنێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی پەروەردە دەڵێت: کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی پێویستە لە قوتابخانە وەربگریتەوە، ئەگەر کۆد و وشەی نهێنیت وەرنەگرتووە و کارتی ساڵانی پێشووتان ماوە چەند ژمارەیەکی لەسەر نوسراوە، وەک ژمارەی سریاڵ ئەوە بەکاربهێنە بۆ کۆدی بەکارهێنەر و ڕۆژ و مانگ و ساڵی لە دایکبوونی قوتابییەکە دەبێتە وشەی نهێنی، بەنمونە قوتابییەک لە 1-6-2019 لە دایک بووبێت وشەی نهێنییەکە بەمجۆرەی لێ دێت 01062019 ئەمە دەبێتە وشەی نهێنی .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: