وەزارەتی دارایی دوایین وادە دەداتە مووچەخۆران بۆ خۆتۆمارکردن لە هەژماری من

  • بزنس
  • 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی دوایین وادە دەداتە مووچەخۆران بۆ خۆتۆمارکردن لە هەژماری من

مووچەخۆرێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک یەکە ژمێریارییەکان ئاگادار دەکاتەوە، کە کۆتایی ئەم مانگە دوایین وادەیە بۆ دابەشکردنی مووچەی بەشێوەی نەختینە و دەبێت سەرجەم مووچەخۆران خۆیان لە هەژماری من تۆمارکردبێت.

وێنە گەورەکە: ڕۆژانە سەدان مووچەخۆر، لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی خۆتۆمارکردن و دروستکردنی هەژماری بانکی پڕۆژەی هەژماری من دەکەن، بۆ ئەوەی مووچەی مانگی ئایاریان ڕانەگیرێت، چونکە تا کۆتایی ئەم مانگە دەرفەتی خۆ تۆمارکردنیان هەیە.

نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە تایبەتە بە فەرمانبەرانی شارستانی و کۆپییەکی دەست ئاڤا کەوتووە، تێیدا سەرجەم یەکە ژمێریارییەکان ئاگادارکراونەتەوە 2025-05-27، دوایین وادەیە بۆ دابەشکردنی مووچە بە شێوەی نەختینە، پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا خۆیان لە هەژماری من تۆمارنەکردووە، فۆڕمیان بۆ پڕبکرێتەوە و دوای ئەو بەروارە ناتوانن مووچە وەربگرن. هاوکات، سەرجەم ئەو مووچەی خۆرانەی هەژماری بانکیان کردووەتەوە و تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە کارتەکانیان پێبدرێتەوە بۆ ئەوەی مووچەکانیان لە ATM وەرگرن.

ژمارەکان وا دەڵێن: بەگوێرەی دوایین داتا کە ئاڤا لە تیمی هەژماری من وەریگرتووە، تا ئێستا 750 هەزار مووچەخۆر لە کۆی نزیکەی یەک ملیۆن کەس تۆمارکراون، پڕۆسەکە زۆر بە خێرایی بەڕێوەدەچێت لە هەولێر  لە کۆی 163 هەزار فەرمانبەر  و مووچەخۆر تەنها دوو هەزار و چوار سەد کەس خۆی تۆمار نەکردووە.

 

نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ