
دیمەنی دەرهێنانی تەرمی منداڵێکی کوژراو لە غەززە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە، نۆ منداڵی یەک خێزان کە دایک و باوکیان پزیشکە، کوژران.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەوڵەکان بۆ وەستاندنی شەڕ و ڕاگەیاندنی ئاگربەست، بەڵام ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە.
لێدوانی فەرمی: مەحمود بەسەل، گوتەبێژی بەرگری شارستانی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، تیمەکانمان تەرمی نۆ منداڵییان دەرهێنا کە بەشێکیان سووتاون، لە ماڵی دکتۆر حەمدی نەجار و هاوژینەکەی دکتۆر عەلا نەجار کە هەموویان منداڵی یەک خێزان بوون.
دوای نیوەڕۆیی هەینی، فڕۆکەکانی ئیسرائیل ماڵی ئەو پزیشکەیان کردووەتە ئامانج، حەمدی نەجار و کوڕێکی بریندارن، نۆ منداڵی کوژراون کە دووانیان لە ژێر داروپەردووەکان ماونەتەوە و هێشتا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: دکتۆر مونیر بورش، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پشتڕاستی کردەوە کە بۆردومانەکە دوای ماوەیەکی کەم لە دوای ئەوەی حەمدی نەجاڕ هاوسەرەکەی بە ئۆتۆمبێلەکەی دەبردە سەر کارەکەی ڕوویدا.
بەرش دەڵێت: تەنیا چەند خولەکێک دوای گەڕانەوەی، مووشەکێک کەوتە سەر ماڵەکەیان، ئەمە ئەوەیە کە ستافی پزیشکیمان لە کەرتی غەززە تووشی دەبن، "وشەکان بەس نین بۆ وەسفکردنی ئازارەکە". لە غەززە نەک هەر کارمەندانی پزیشکی دەکرێنە ئامانج، بەڵکو تەواوی خێزانەکان دەکرێنە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە