سەرەتای هەفتەی داهاتوو پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی مەخموور دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆکان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وا بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، سایلۆی مەخموور دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی سنوورەکە بکات، بۆ ئەم مەبەستە کشتوکاڵی مەخموور ئامادەکاری دەستپێکردووە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بە پیتی خاکەکەی و ڕێژەی زۆری بەرهەمهێنانی گەنم لە سنوورەکە، قەزای مەخموور بە سەبەتەی نانی عێراق ناودەبرێت و ساڵانە ڕێژەی گەنمی لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق زیاترە.
لێدوانی فەرمی: مەروان حەسەن، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی مەخموور بە ئاڤا میدیای وت، ئەمساڵ بەهۆی نەبوونی پلانی کشتوکاڵی ناوی جووتیارەکانمان نارد بۆ وەزارەتی بازرگانی لە بەغدا کاتێک گەڕایەوە پشتگیری بۆ جووتیاران دەکەین و پڕۆسەکە دەستپێدەکات، ئەگەرچی هێشتا کاتێکی دیاریکراو نییە بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، بەڵام یان کۆتایی ئەم هەفتەیە یان بە ئەگەری زۆرەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی مەخموور دەستپێدەکات.
زانیاریی زیاتر: مەروان حەسەن ئەوەش دەڵێت: بە قەزای مەخموور و ناحیەکانی وەک دیبەگە، گوێڕ، مەلا قەرە و قەراج، 220 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم داچێنراوە و چاوەڕێ دەکرێت تا نزیکەی 130 هەزار تۆن گەنم بەرهەمی جووتیاران بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئۆکراینا هێرشێکی گەورەی ڕووسیا تێکدەشکێنێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
دوو تۆمەتباری فرۆشتنی هیدفۆنی گزیكردن دەستگیر دەكرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فایلی خەڵک؛ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە سەدان دۆنم زەویی داچێنراو بە دەغڵ و دان سووتاون
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆرکێسترای مەریوان گۆرانییەکی حەسەن زیرەک دەڵێنەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
یاسای باڵاپۆشی لە ئێران ڕادەگیرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتیانی سورابایا لەسەرە هێڵی شەمەندەفەر کڕین و فرۆشتن دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە سنووری دووکان حەوت کاتژمێرە کۆنترۆل نەکراوە
24 ئایار
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئۆکراینا هێرشێکی گەورەی ڕووسیا تێکدەشکێنێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
دوو تۆمەتباری فرۆشتنی هیدفۆنی گزیكردن دەستگیر دەكرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ دەستپێدەکاتەوە