
هەردوو لۆگۆی هەژماری من و بانکی TBI لەگەڵ ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
تیمی هەژماری من تایبەت بە ئاڤا ڕایدەگەیەنێت، كێشەكانیان لەگەڵ بانكی 'TBI' بەرەو چارەسەربوونی یەكجارەكی چوونە؛ بانكەكە دوو ئامێری ڕاكێشانی پارەی (ATM)ـی لە دهۆك داناوە و بڕیارە لە ئاییندەیەكی نزیكیشدا، دوو ئامێری دیكە لە شاری سلێمانی دابنێن.
وێنە گەورەكە: ساڵی ڕابردوو، بانكی بازرگانیی عێراق 'TBI' وەك هەشتەمین بانك هاتە نێو پرۆژەی 'هەژماری من' بۆ بەدیجیتاڵكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، سەرەڕای ئەوەی تیمی هەژماری من و بانكەكە لەوەتەی مانگی یازدەی ساڵی ڕابردووەوە گرێبەستیان واژۆ كردووە بۆ تۆماركردنی ناوی فەرمانبەران و دانانی ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارەی تایبەت بەم بانكە، كەچی تا ماوەیەك لەمەوبەر هیچ هەنگاوێكی كردەیی بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران نەنابوو.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە تیمی هەژماری من تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، "كێشەكانمان لەگەڵ بانكی TBI تا ڕاددەیەكی زۆر چارەسەر بوونە، بانكەكە دوو ئامێری ڕاكێشانی پارەی لە دهۆك داناوە و بڕیارە لە ئاییندەیەكی نزیكدا دوو ئامێری دیكە لە سلێمانیش دابنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا زیاتر لە 40 هەزار مووچەخۆری هەرێمی كوردستان لە بانکی TBI تۆمارکراون، بەگوێرەی ئەو ستانداردەی هەژماری من دایناوە، پێویستە لانیكەم 40 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دابنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
27 خولەک لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا