
دیمەنی کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئوون ڕێبەری کۆریای باکوور؛ مێژووی وێنەکە بۆ سەردەمی خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی ترەمپ دەگەڕێتەوە
ئاڤا نیوز
کۆریای باکوور ڕاگەیاندنی پڕۆژەی قەڵغانی مووشەکیی ئەمریکای ئیدانە کرد کە هەفتەی ڕابردوو لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە بە فەرمی ڕاگەیێنرا. کۆریای باکوور پرۆژەکە بە سیناریۆیەک بۆ "دەستپێکردنی شەری ئەتۆمی دادەنێت".
وێنە گەورەکە: ڕێککەوتی 21-5-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پلانی 'گومبەزی زێڕین'ی بۆ بەرگری و پاراستنی ئەمریکا ڕاگەیاند و چاوەڕێ دەکرێت لە کۆتایی خولی سەرۆکایەتییەکەی ترەمپدا بکەوێتە کار، کۆریای باکووریش نیگەرانی خۆی لە ڕاگەیاندنی ئەو پرۆژەیە دەربڕی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور ڕایگەیاند، پرۆژەی قەڵغانی مووشەکیی ئەمریکا دەستپێشخەرییەکی مەترسیدارە، کە ئامانج لێی دەستپێکردنی شەڕی ئەتۆمییە، مەترسی لەسەر ئاسایشیی وڵاتان دروست دەکات.
زانیاریی زیاتر: دەسەڵاتدارانی کۆریای باکوور ئاماژە بەوە دەکەن، "ئەگەر ئەمریکا سیستمی بەرگریی نوێی خۆی تەواو بکات، کۆریای باکوور ناچار دەبێت ڕێگەی دیکە و پلانی بەدیل بۆ ئەم پڕۆژەیە دابنێت''.
کاردانەوەکان: ڕاگەیاندنی ئەم پڕۆژەیە لەلایەن چین و ڕووسیاوە ڕەخنەی زۆری لێگیرا، ئەمریکایان بە "تێکدانی سەقامگیریی جیهان تۆمەتبار کرد".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین هەوڵی ڕاگرتنی جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەدەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین هەوڵی ڕاگرتنی جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەدەن
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە