
پەیامنێری ئاڤا بەهدینان لەلایەن دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ خەڵاتی پێشکەش دەکریت
ئاڤا نیوز
دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکی پەیامنێرێکی ئاڤا میدیا لە کاتی کارکردندا و هەڵوێستی بەرامبەر خانمێکی بیرکۆڵ، کاردانەوەی فراوانی لێدەکەوێتەوە و لەلایەن چەند دامەزراوەیەکی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان خەڵاتی ڕێزلێنانی پێدەبەخشرێت.
چیرۆکی سەرەکی: شەرمین سەلمان، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە دەڤەری بادینان، لەکاتی گواستنەوەی زانیاری لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی یادی 56 ساڵەی بە پارێزگابوونی دهۆک، ئافرەتێکی بیرکۆڵ دەچێتە لای و ئەویش هەڵوێستێکی زۆر مرۆڤ دۆستانەی لەگەڵدا دەکات، بەهۆی ئەمەوە گرتە ڤیدیۆییەکەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاودەبێتەوە کاردانەوەی ئەرێنی لێدەکەوێتەوە.
لێدوانی فەرمی: شەرمین سەلمان باسی لەوەکرد، پێشتریش لە ئاڤا بەهدینان بەدواداچوونی بۆ دۆخی تایبەتی ئەو ئافرەتە بیرکۆڵە کردووە، بەهۆی ئەوە ماوەیەکی زۆرە لەسەر شەقامەکان دەمێنێتەوە، بە ئامانجی ئەوەی لایەنی پەیوەندیدار بەهانایەوە بچن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبەرامبەر ئەو هەڵوێستەیدا پەیامنێری ئاڤا لەلایەن؛ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشەپێدان و چاودێری کۆمەڵایەتی، پەیمانگایەکی ناحکومی دهۆک، خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشراوە، هەروەها چەندین کەسایەتیی دیکەش بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەستخۆشی ئەو هەڵوێستەیان لە ئاڤا و پەیامنێرەکەی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی: كێشەكان چارە دەبن، هەر حەق سەردەكەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: پشتگیریکردنی کوردستان بنەمایەکی سەرەکییە بۆ ئێمە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە عێراق سێ کەس بەتۆمەتی دزینی مۆلیدەی مزگەوت دەستگیر دەکرێن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمێک بۆ خەمڵاندنی پارەی کارەبای 24 کاتژمێری ڕاگەیێنرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ناوی ژنهێنانەوە فێڵ لە نابینایەک و 16 کەسی دیکە دەکرێت
28 ئایار
مەسرور بارزانی دوای گوشارە زۆر و بەردەوامەکان بەرپرسانی عێراق شۆک دەکات
27 ئایار
سعوودیە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاری کرد
27 ئایار
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بانە بەڕێوەدەچێت