عێراق: 17 هەزار حەجخواز لە ڕێگەی گەشتی ئاسمانی گواستراونەتەوە سعوودیە

شەیری بکە لە:
عێراق: 17 هەزار حەجخواز لە ڕێگەی گەشتی ئاسمانی گواستراونەتەوە سعوودیە

ژمارەیەک حەجخواز لەکاتی بەڕێکەوتنیان بۆ وڵاتی سعوودیە

ئاڤا نیوز

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە ڕێگەی 105 گەشتی ڕاستەخۆی ئاسمانییەوە زیاتر لە 17 هەزار حەجخواز بۆ سعوودیە گواستراونەتەوە.

وێنە گەورەکە: ماوەی چەند رۆژێکە حەجخوازن لە هەردوو شاری مەدینە و مەککە دەستیان کردووە بە ئەنجامدانی فەریزەی حەج و ڕۆژی 5ـی حوزەیران حەجخوازن دەچنە سەر کێوی عەرەفە، بەمەش کۆتایی بە فەریزەی حەج دەهێنن و دەبن بە حاجی، ڕۆژی 6ـی حوزەیرانیش یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت و حاجییان قوربانی دەکەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لە 4 تاوەکو 28ـی ئەم مانگە هێڵی ئاسمانی عێراق لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی بەغدا و هەولێر و فڕۆکەخانەکانی دیکە لە ڕێگەی 105 گەشتی ڕاستەخۆوە  بۆ سعوودیە، زیاتر لە 17 هەزار حەجخواز بۆ ئەو وڵاتە گواستراونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی 25ـی ئایار، دەستەی حەج و عومرەی عێراق بڵاویکردەوە، کۆتا پاسی گواستنەوەی حەجخوازان لە ڕێگەی وشكانییەوە گەیشتنە شاری مەدینە، بەوەش لە ماوەی 10 ڕۆژدا سەرجەم حەجخوازانی ڕێگای وشکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە گەیێنرانە سعوودیە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان، پێنج هەزار و 136 حەجخواز گەشتی سعوودیەیان کردووە، لەو ژمارەیە هەزار و 440 کەسیان بەڕێگای وشکانی بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ