
ئاڵای وڵاتانی عێراق و ئێران و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق تۆمەتەکانی ئەمریکا لەبارەی زاڵبوونی "هەژموونی ئێران" بەسەر وڵاتەکەیدا ڕەتدەکاتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەروەری عێراق لەژێر کاریگەریی و هیچ هەژموونی هیچ وڵاتێکی دەرەکی نییە.
وێنە گەورەکە: دوو ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوایان لە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کردووە، کار بۆ سزادانی عێراق بکات، بەهۆی ملکەچبوونی تەواوەتی بەغدا بۆ تاران.
لێدوانی فەرمی: موختار موسەوی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، "داوای بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ سەپاندنی سزا بەسەر عێراقدا شتێکی نوێ نییە، ئەو بانگەوازانەش دوورن لە ئاراستەکانی ئیدارەی ئەمریکا. جەختیشی لەوە کردەوە کە "هیچ هەژموونێکی ئێران بەسەر عێراقدا نییە و بڕیار و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و جیهانە".
لەلایەکی دیکەوە: بە گوتەی موسەوی، بەهۆی گرنگیی عێراق لە ناوچەکە و جیهاندا، ئەمریکا دەیەوێت پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ عێراق هەبێت و هیچ نیازێک نییە بۆ ئەوەی سزای بەسەردا بسەپێنێت. ئەم بانگەوازانەش وەک پڕوپاگەندەی میدیایی دەمێننەوە و هیچ بەهایەکی ڕاستەقینەیان نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەریەک لە جۆ ویڵسن و گرێگ ستووبی، کە دوو ئەندامی کۆماریخوازی کۆنگرێسی ئەمریکان لە نامەیەکدا کە بۆ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەیان ناردووە داوا دەکەن دەستبەجێ سزای عێراق بدرێت، حکومەتی بەغدا بەوە تۆمەتبار دەکەن کە ملکەچی هەژموونی ئێران بووە و داوا دەکەن هەموو یارمەتییەکی دەرەکی بۆ عێراق ڕابگیرێ تا ئەوکاتەی لەژێر کاریگەریی ئێران دەچێتە دەرەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
23 خولەک لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
41 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی