
سۆران عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەکەی وەزیری دارایی عێراق بۆ ڕاگرتنی مووچەی خەڵکی کوردستان دەخاتەڕوو. باس لەوەدەکات نابێت مووچەی فەرمانبەران تێکەڵ بەکاری سیاسی بکرێت.
بابەتی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 28ـی 5ـی 2025، تەیف سامى، وەزیری دارایی عێراق، لەڕێگەی نووسراوێکەوە حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووەتەوە کە چیدیکە بەغدا ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بنێرێت، ئەمەش بە پاساوی ئەوەی هەرێمی کوردستان بڕی پشکی خۆی لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە.
لێدوانی فەرمی: سۆران عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەڵوێستمان ئەوەیە کە نابێت مووچەی خەڵکی کوردستان تێکەڵ بە بابەتی سیاسیی بکرێت، پێویستە هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان ڕێگربن لەوەی مووچە تێکەڵ بەپرسی سیاسیی بکرێت.
- سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری وتیشی: ئەگەر بەغدا کێشەی لەسەر نەوت و گرێبەستە نەوتییەکانی کوردستان هەیە، با بچن لە دادگای فیدراڵی سکاڵا بکەن، نەک مووچەی خەڵکی کوردستان ببڕن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا داوای گۆڕینی پلەی وەزیفی زیاتر لە پێنج هەزار فەرمانبەری کوردستان دەکات
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە پەشیمان دەبێتەوە
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆسیەی خانەنشینی سێ تەمەنەکە تەواو دەبێت