
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لەبارەی نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق بە ڕاگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی وەزارەتی دارایی دەداتەوە و بە بڕیارێكی دژی دەستوور وەسفی دەكات. جەختیش دەکاتەوە دەبێت ئەمساڵ حکومەتی عێراق 9 تریلۆن و 110 ملیار دینار بنێرێت.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی چوارشەممە، 28-5-2025، وەزارەتی دارایی عێراق بە واژۆی تەیف سامی، نووسراوێكی دەركرد بە ڕاگرتنی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە مانگی پێنج بەملاوە، ئەو بڕیارەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان پاڵپشت بە داتا و ژمارەی ورد، لە ڕوونکردنەوەیەکی چوارخاڵیدا وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراق دەداتەوە، دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانی دەرکرد، لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: ڕێکارەکانی عێراق بۆ دەستنیشانکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دژی دەستوورە.
ڕوونكردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەم خاڵانەی لەخۆگرتووە:
یەکەم: ئەو ڕێکارانەی گرتووتانەتە بەر بۆ دەستنیشانکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، پاڵپشت بە خەرجی بەکاربردن (ئینفاق فیعلی)، دژی دەستوورە، بەتایبەت بڕگەی سێیەمی ماددەی 121ی دەستوور، کە دەڵێـت؛ بۆ هەر هەرێمێک یان پارێزگایەک بەشە بودجەیەکی دادپەروەرانە دەستنیشان دەکرێت بەلەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیانی ئەو ناوچەیە، بۆیە پێویستە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خەرجی بەکاربردن دادپەروەرانە بێت.
دووەم: پاڵپشت بە بنەمای دادوەریی دادگای باڵای فیدڕاڵی ژمارە 4/فیدڕاڵی/2025 لەسەر 303 کە لە 10-2-2025 دەرچووە، بڕیارەكە بەمشێوەیە نییە کە لە نووسراوەکەتان ئاماژەتان پێداوە تاوەکو تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی لەسەر بونیاد بنێن، نووسراوی دادگای فیدڕاڵی هیچ ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆ یاخود ناڕاستەوخۆی نەداوە بەوەی کەوا تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکرێت، هەموو ئەو شیکاریانەی کەوا لەسەر ئەسڵی ئەم نووسراوە کراوە، دژی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵییە کە داوای دادپەروەری دەکات لەنێوان هەموو هاووڵاتیەکی عێراقی بەبێ جیاوازی، بەتایبەتی ئەوەی کەوا پەیوەندی بە بژێوی ژیانی هاووڵاتیان و مووچەی فەرمانبەران هەیە كە دەبێت لە کاتی خۆیدا بدرێت.
سێیەم: بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی ژمارە 224 و هاوپێچەکانی 269/فیدڕاڵی/2023 كە لە ڕێککەوتی 21-2-2024 دەرچووە، ئاماژەی بەوە کردووە، کە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵانەی خۆی خەرج دەکرێت و پەیوەندیی نیە بە خەرجی فیعلی، وە ئەم بڕیارەش لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەوەتەی مانگی دووی ساڵی 2024ـەوە جێبەجێکراوە و مانگەکانی دواتریش پابەندبووە پێیوە، ئەمە پاڵپشت بە یاسای بودجەی گشتی، نەوەک لە 12.67%ـی خەرجی بەکاربردن.
چوارەم: ڕێککەوتن کرا لەسەر سەرجەمی لیستی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی و زیندانیانی سیاسی و تووشبووانی چەکی کیمیایی کە بۆ ساڵی دارایی 2025، کۆی مووچەی سەرجەم ئەو چین و توێژانە بدرێت کە نزیکەی 13 تریلیۆن و 334 ملیار و 587 ملیۆن دینارە، ئەم بابەتە لەکاتی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لە سەرەتای ئەمساڵ، بە ئامادەبوونی بەڕێزتان وەک وەزیری دارایی یەكلایی كرایەوە، لە کۆی ئەم پارە تەرخانکراوە، وەزارەتی دارایی بڕی 4 تریلیۆن و 223 ملیار و 625 ملیۆن و 165 هەزار دیناری ناردووە، ئەوەی کە لە ئەستۆی وەزارەتی دارایی عێراق ماوەتەوە، 9 تریلیۆن و 110 ملیار و 961 ملیۆن و 835 هەزار دینارە.
- لە چوارچێوەی ئەو خاڵانەی سەرەوە کە ڕوونمان کردووەتەوە، نووسراوەکەی بەڕێزتان لەسەر بنەمای کۆمەڵێک زانیاری و ژمارەی تاکلایەنانە بونیاد نراوە، ئەوەی باسیشکراوە لەبارەی داهاتی نانەوتی کە گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی لەسەر بنەمای یاسا و ماددەی 29 لە یاسای ئیدارەی دارایی دەوڵەت، لەگەڵ ئەوەی کە باسی داهاتی نەوتی دەکات، بێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە تێچووی نەوت و دەرهێنان و شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت کە لە هەرێمی کوردستان كاردەكەن لە ئەستۆی كێ دەبێت، ئەو بڕە نەوت و غازەی کە لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاردەهێندرێت، ئاماژەی پێ نەكراوە، جگە لەوەش هەرێمی کوردستان خۆی چەند جارێک کورتهێنانی بودجەی لە داهاتی ناوخۆ پڕکردۆتەوە.
نوێدەکرێتەوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: ئێمەش چەکی ئەتۆمی قبووڵ ناکەین
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری مۆربوونی چاوی ئیلۆن مەسک ئاشکرا کرا
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دابەزینی نرخی نەوت قەیرانەکانی عێراق زیاتر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە نەخۆشخانەیەکی بەسڕه قوڕاو جێگەی ئاوی خاوێن دەگرێتەوە
30 ئایار
دەشتی بەهەشت دەستپێدەكاتەوە و زیانلێكەوتووانی پرۆژەكەش قەرەبوو دەكرێنەوە
29 ئایار
لە عێراق سێ کەس بەتۆمەتی دزینی مۆلیدەی مزگەوت دەستگیر دەکرێن
28 ئایار
سیستەمێک بۆ خەمڵاندنی پارەی کارەبای 24 کاتژمێری ڕاگەیێنرا
28 ئایار
بە ناوی ژنهێنانەوە فێڵ لە نابینایەک و 16 کەسی دیکە دەکرێت
28 ئایار
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دابەزینی نرخی نەوت قەیرانەکانی عێراق زیاتر دەکات
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا پێنشیازێکی بەغدا بۆ مووچەی مانگی پێنج بڵاو دەکاتەوە
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیان سەبری: لە دوو ڕۆژدا چارەنووسی مووچەی خەڵکی كوردستان یەكلایی دەبێتەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
د.عەبدولحەكیم خەسرەو: بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی عێراق هیچ بنەمایەكی نییە