کرێملین: پووتین ئامادەی کۆبوونەوەی لووتکەیە

شەیری بکە لە:
کرێملین: پووتین ئامادەی کۆبوونەوەی لووتکەیە

ئاڵای وڵاتانی ڕووسیا و ئۆکراینا

ئاڤا نیوز

 

گوتەبێژی کرێمیلین باس لەوەدەکات، ڕووسیا ئامادەیە گەڕێکی دیکەی دانوستانەکان لەگەڵ ئۆکراینا ئەنجام بدات و شاندی دانوستانکار بۆ ئیستەنبووڵ بنێرێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا، کرێملین، ڕایگەیاند: ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، ئامادە دەبێت بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەیەکی لووتکە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و ڕەجەب تەییب ئەوردوغان، سەرۆکی تورکیا، ئەگەر دانوستانەکان لەگەل کیێڤ ئەنجامیان هەبێت.

زانیاریی زیاتر: دێمێتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێمیلین ئەوەشی گوتووە کە پووتین هەمیشە ئامادەیی هەبووە لەسەر ئاستی باڵا پەیوەندیی هەبێت، بەڵام "سەرەتا دەبێت دانوستانە ڕاستەوخۆکانی نێوان هەردوو وڵات بە ئەنجام بگەن."

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ