بەڕێوەبەری ئەزموونەکان داواکارییەک لە قوتابیانی پۆلی 12 دەکات

شەیری بکە لە:
بەڕێوەبەری ئەزموونەکان داواکارییەک لە قوتابیانی پۆلی 12 دەکات

قوتابیانی پۆلی 12 لەکاتی تاقیکردنەوەی نیشتمانیدا

ئاڤا نیوز

 

هەموو ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ـی بنەڕەتی تەواو کراون و داوا دەکرێت قوتابییان پێشوەختە سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بکەن.


وێنە گەورەکە: سبەی یەکشەممە، تاقیكردنەوەی بەشی زانستیی بە وانەی (زیندەزانی) و بەشی وێژەیی بە وانەی (مێژوو) دەستپێدەكات، سەرووی دوو هەزار هۆڵ ئامادەكراون بۆ بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان.

 

لێدوانی فەرمی: نورەدین عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤا میدیای وت، هەموو ئامادەکارییەکان لە هۆڵ و کارەبا و دابینکردنی لایەنی ئەمنی تەواو کراون و هەموو شتێک ئامادەییە، داوا لە قوتابیان دەکەم ئەمڕۆ سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە بوونی ناویان. لە کاتی بوونی هەر کێشەیەک پێویستە بەڕێوەبەرایەتی ئەزموونەکان ئاگادار بکرێتەوە و بە زوویی گرفتەکە چارەسەر دەکرێت.

 

ژمارەکان وادەڵێن: تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەی بنەڕەتی لە کاتژمێر 7:30 دەستپێدەکات، ژمارەی قوتابییانی بەشداربووی بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەیی 115 هەزار و 787 قوتابییە و دابەشی سەر زیاتر لە دوو هەزار هۆڵ کراون.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ