
دیمەنی کارکردن لە پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان لە بەغدا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وتەبێژی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان تایبەت بۆ ئاڤا ئاشکرای دەکات، نزیکەی 100 وەبەرهێنەری هەرێمی کوردستان ڕوویان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق کردووە و بەهای 15 ملیار دۆلاریان لە پڕۆژەكانی وەبەرهێناندا خستووەتە گەڕ.
لێدوانی فەرمی: یاسین مەحموود، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، هەرچەندە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ئاستی بەشداریی وەبەرهێنەرانی كورد لە جێبەجێكردنی پرۆژەكانی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق كەمبووەتەوە، بەڵام ئێستاش 100 باشترین وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان كار و سەرمایەكانیان بردووەتە عێراق و بە بەهای 15 ملیار دۆلار پڕۆژەی وەبەرهێنان ئەنجام دەدەن.
هۆكارە زانراوەكان: ئێستا وەبەرهێنەرانی وڵاتی دەرەوە بەتایبەت وڵاتانی كەنداو و بەشێك لە كۆمپانیاكانی ئێران، ڕوویان لە عێراق كردووە، بۆیە ڕێژەی چوونی وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان بۆ شارەكانی عێراق خاوبووەتەوە. وتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەران بەمجۆرەی شیكردەوە.
زانیاریی زیاتر: وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان زیاتر پرۆژەی نیشتەجێبوون، گەشتیاری، پیشەسازی و کارگە، ڕێگاوبان لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق جێبەجێ دەكەن كە سەرجەمیان پڕۆژەی ستراتیژین و بەهای كۆی پڕۆژەكان بە 15 ملیار دۆلار دەخەملێندرێت.
خاڵە ئەرێنی و نەرێنییەكان: چوونی وەبەرهێنەران بۆ ناوچەكانی دیكەی عێراق وایكردووە كەلێن لە جووڵەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان دروست ببێت، بەتایبەت كە ئێستاش هەرێمی كوردستان لە زۆر سێكتەردا پێویستی بە پڕۆژەی وەبەرهێنان هەیە، بەڵام لایەنی ئەرێنی پرسەكە ئەوەیە؛ دوای دوو بڕیاری گرنگی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كەمكردنەوەی ڕسووماتی تاپۆ بۆ 1% كە پێشتر 3% بوو، هەروەها ڕاگرتنی مۆڵەتی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون، وایكرد وەبەرهێنەران كەمتر ڕوو لە ناوچەكانی دیكە بكەن و ئێستا بیر لەوە دەكەنەوە، جارێكی دیكە پرۆژەكانیان بهێننەوە هەرێمی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە