پڕۆسەی ئاشتیی هیوایەکی بۆ گوندنشینانی سنووری سۆران دروستکردووە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

پڕۆسەی ئاشتی هیوایەکی بۆ هاونیشتمانیان و جووتیارانی برادۆست لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروستکردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ گوندەکانیان تاوەکو کاری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری بکەنەوە. 

 

وێنە گەورەکە: ماوەی 34 ساڵە بەهۆی دروستبوونی شەڕی و ئاڵۆزی لەنێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا، بەشێک لە گوندەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بووەتە گۆڕەپانی شەڕ و بەهۆی مەترسی بۆردوومانیشەوە چەندین ساڵە چۆڵکراون. 

 

زانیاریی زیاتر: دوای ڕاگەیاندنی چەکدانان لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە، بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەناوچەکە کەمیکردووە و ئەمەش هیوایەکی لای دانیشتووانی ئەو ناوچەیە دروستکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: