دوای نەخۆشکەوتنی 'حاجی لەق لەق'ـێک لە پیرەمەگرون چارەسەری پێویستی بۆ کرا و گەڕێنرایەوە ناو سرووشت
- ژینگە
- 4 حوزەیران

دیمەنی حاجی لەق لەقەکە دوای وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی. وێنە؛ پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
ئاڤا نیوز
دوای نەخۆشکەوتنی باڵندەیەکی کێوی لە جۆری حاجی لەق لەق لە سنووری گوندی تەڕەمار سەر بە ناحیەی پیرەمەگرون، لەلایەن پۆلیسی دارستان دەگەێنرێتە ڤیتێرنەری و چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لەلایەن هاووڵاتیانەوە ئاژەڵێکی کێوی لە جۆری حاجی لەق لەق لە گوندی تەڕەمار لە سنووری پیرەمەگرون لەسەر زەوی دەبینرێت کە نزیک دەبنەوە لێی، ناتوانێت بفڕێت، بۆیە پۆلیسی دارستانی لێ ئاگادار دەکرێتەوە، ڕاستەوخۆ کارمەندانی بنکەی پۆلیس و دارستانی ژینگەی پیرەمەگرون دەگەنە شوێنەکە و باڵندەکە دەگەیێنە ڤێتێرنەری چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت، دوای دڵنیا بوون لە تەندروستی دەیگەڕێننەوە بۆ ناو سرووشت.
لێدوانی فەرمی: عەمیدی پۆلیس، هێمن کەمەرخان ئەفەندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوای پشکنین و وەرگرتنی چارەسەری پێویست و خزمەتکردن و چاودێریکردنى تا دڵنیابونەوە لە باشبوونى، حاجی لەق لەقەکە گەڕێنرایەوە بۆ ناو سرووشت و ژینگەی ئاسایی خۆی، هاوکات نەخۆشیەکەی مەترسیدار نەبوو کە کاریگەری لەسەر باڵندەکانی دیکە هەبێت بۆیە دڵنیا بووین لەوەی نەخۆشییەکی ئاساییە بۆیە گەڕاندمانەوە ناو سروشت.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، دەڵێت، ئاسکێک لە شوێنێک دەستی بەسەرداگیراوە کە نەخۆش بووە و نەیتوانیوە بەڕێدا بڕوات ئەویش براوە بۆ ڤێتەرنەری بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ئێستا چاودێری دەکرێت، هەر کاتێک باشتر بوو دەیگەڕێننەوە ناو سرووشتی خۆی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاوکردنی ئاژەڵی کێوی لە هەرێمی کوردستان قەدەغەیە هەر کەسێک ڕاوی ئاژەڵی کێوی بکات سزا دەدرێت و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات