
دیمەنی خەڵکی غەززە لە چوەڕوانی وەرگرتنی خۆراک. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنە لە سیاسەتەکانی ئیسرائیل بۆ برسیکردنی خەڵکی غەززە دەگرێت و دەڵێت ئیسرائیل بە ئەنقەست ئەو سیاسەتانەی گرتوونەتە بەر.
وێنە گەورەکە: بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە کەرتی غەززە، سەرەڕای هەوڵی چەند وڵات و ڕێکخراوێک بۆ گەیاندنی هاوکاری ، ئیسرائیل گەمارۆی خستووەتە سەر دانیشتوانی ئەو کەرتە و بە زەحمەت خواردن و خواردنەوەیان دەست دەکەوێت.
لێدوانی فەرمی: تۆم فلێچەر، سەرۆکی ئاژانسی یارمەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند دیمەنە ترسناکەکانی ئەم دواییەی خەڵکی غەززە کە لەکاتی هەوڵدانیان بۆ وەرگرتنی یارمەتیی خۆراکی کوژران، ئەنجامی ئەو "بژاردە بە ئەنقەستانەیە" کە ئیسرائیل بۆ بێبەشکردنی خەڵکی غەززە لە پێداویستییە بنەڕەتییەکانی ژیان گرتوویەتیە بەر.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی فڵێچەر، "جیهان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ سەیری دیمەنە ترسناکەکانی تەقەکردن لە فەلەستینییەکان و بریندارکردن و کوشتنیان لە غەزە دەکات، لە کاتێکدا تەنیا هەوڵی بەدەستهێنانی خواردن دەدەن. ئەمە ئەنجامی زنجیرەیەک بڕیاری بەئەنقەستە کە بە شێوەیەکی سیستەماتیکی دوو ملیۆن کەسیان لە پێداویستییە سەرەکییەکان بێبەش کردووە کە بۆ زیندوو مانەوە پێویستن."
ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت کە سەربازانی ئیسرائیل تەقەیان لەو فەلەستینییانەی کەرتی غەززە کرد کە لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیی خۆراکدا وەستا بوون و لانیکەم 27 کەسیان لێ کوشتن و دەیانی دیکەشیان بریندار کردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە