ڕووسیا: 30 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینا تێکشکێنران

شەیری بکە لە:
ڕووسیا: 30 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینا تێکشکێنران

دیمەنی دوای بۆردوومانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە شاری خارکێڤ. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا شەوی ڕابردوو خستنەخوارەوەی 30 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی لە باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

وێنەگەورەکە: سەڕەرای هەوڵی وڵاتە نێوەندگیرەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا، بەڵام ئەو دوو وڵاتە بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر یەکتری و هەموو هەوڵەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی شکستیان هێناوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند: لە ناوچە جیاوازەکانی ڕووسیا 30 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینامان تێکشکاندووە، زۆرترین هێرشەکانیش بۆ سەر کریمیا بوون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووسیا پێشنیازی کردبوو ئاگربەستێكی کاتی بۆ ماوەی دوو تا سێ ڕۆژ لە نێوان هەردوو وڵاتدا ببەسترێت تا هەردوو لا بتوانن تەرمی سەربازە کوژراوەکانیان لە مەیدانەکانی جەنگ هەڵبگرنەوە، بەڵام ئۆکراینا ئەم پێشنیازەی ڕەتکردەوە و ڕووسیاش ئەم بڕیارەی ئۆکراینای بە هەڵەیەکی گەورە دانا.

شەیری بکە لە: