
ژمارەیەک چەکدار
ئاڤا نیوز
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دانی بەوەدا نە کە وڵاتەکەی پشتیوانی لە گرووپێکی چەکداری ناو کەرتی غەززە دەکات کە دژی حەماسن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەم پشتڕاستکردنەوەیە دوای ئەوە هات کە ئەڤیگدۆر لیبەرمان، ئەندامی پەرلەمان و وەزیری بەرگریی پێشووتری ئیسرائیل، ڕایگەیاند ئیسرائیل چەکی بۆ گرووپێکی میلیشیایی و تاوانکاریی ناو کەرتی غەززە ناردووە.
زانیاریی زیاتر: گرووپە چەکدارەکە بەشێکن لە ئەندامانی خێڵێکی کۆچەری [بەدەوی] و لەلایەن 'یاسر ئەبو شەباب'ـەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: نەتانیاهۆ لەم بارەوە ڕایگەیاند "لیبەرمان دزەی بە چی کردووە؟ ئەوەی کە سەرچاوە ئەمنییەکان عەشیرەتێکیان لە ناو کەرتی غەززە لە دژی حەماس چالاک کردووە؟ ئەوە کوێی خراپە؟ ئەوە تەواو باشە. ئەوە ڕزگارکردنی گیانی سەربازنی ئیسرائیلە."
لەلایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنی ئەوروپی بۆ پەیوەندییە دەرەکییەکان (EFCR) ئەبو شەبابی بەوە وەسف کردووە سەرکردەی "گروپێکی مافیایی تاوانکارە کە لە ناوچەکانی ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە چالاکی ئەنجام دەدات و بە شێوەیەکی فراوان تۆمەتبارە بە تاڵانکردنی بارهەڵگرەکانی یارمەتییەکان."

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە