ئیسرائیل لە شەوی جەژندا دەیان فەلەستینیی دیکە دەکوژێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل لە شەوی جەژندا دەیان فەلەستینیی دیکە دەکوژێت

دیمەنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

سوپای ئیسرائیل لە هێرشەکانی شەوی جەژن بۆ سەر کەرتی غەززە لانیکەم 27 کەسی کوشت.

چیرۆکی سەرەکی: سوپای ئیسرائیل لە یەکەم شەوی جەژنی قوربان دوو هێرشی بۆ سەر نەخۆشخانەی 'ئەهلی' و شاری خان یوونسی لە باشووری غەززە ئەنجامدا و لانیکەم 27 کەس کوژران. لە ناو کوژراوەکاندا سێ ڕۆژنامەنووس هەن کە لە نەخۆشخانەی ئەهلی بە ئامانج گیراون.

لێدوانی فەرمی: کۆمیتەی بەرگریکردن لە ڕۆژنامەنووسان لە نیویۆرک ڕایگەیاند، "لە سەرەتای هێرشەکانەوە، ئیسرائیل لانیکەم 180 پەیامنێر و چالاکوانی میدیایی لە کەرتی غەززە کوشتووە.

لەلایەکی دیکەوە: سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی ڕایگەیاند: سێ ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکە هەر یەکە لە 'ئیسماعیل بەدیح، سلێمان حەجاج و سەمیر ڕەفاعی' بوون و بەم شێوەیەش تا ئێستا ئیسرائیل 225 پەیامنێر و چالاکوانی میدیایی کوشتووە کە 30 کەسیان ژن بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: