ئێران: هەزاران بەڵگەنامەی نهێنیی بەرنامەی ئەتۆمیی ئیسرائیلمان دەست کەوتووە
- هەواڵ
- 8 حوزەیران

ئاڵای هەریەک لە وڵاتی ئیسرائیل و ئێران
ئاڤا نیوز
میدیا ئێرانییەکان بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویانکردەوە، دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکە، بڕێکی زۆر لە بەڵگەنامە و زانیاری لەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل دەستکەوتووە. ئێران بە "دەستکەوتێکی گەورەی هەواڵگری لە مێژووی وڵاتەکەی دژە بە ئیسرائیل دادەنێت.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: میدیای ئێران دەڵێت، بۆ دەستگەیشتن بەو زانیارییانە، دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەیان ئۆپەراسیۆنێکی زۆر نهێنی و وردی لەنێو ئیسرائیل ئەنجامداوە، بەڵام پێویستی بە کاتێکی زۆر بوو تا زانیاری و بەڵگەنامەکان بە تەواویی بگوازرێنەوە بۆ نێو خاکی ئێران.
لەلایەکی دیکەوە: لە ڕاپۆرتەکانی میدیای ئێراندا هاتووە، دەستگیرکردنی 'ڕەوی مەزراحی' و 'ئەلموگ ئاتیاس' دوو گەنجی ئیسرائیلی کە مانگی ڕابردوو لەلایەن ئاژانسی ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیلەوە بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران دەستگیر کران، ئەگەر پەیوەندیی بەم دۆسییەوە هەبێت، ئەوا دوای دەرکردنی بەڵگەنامەکان لە ئیسرائیل، بووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
48 خولەک لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد