وەزارەتی ناوخۆی سووریا: شانەیەکی داعشمان دەستگیرکرد کە پێنج عێراقییان کوشتووە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی ناوخۆی سووریا: شانەیەکی داعشمان دەستگیرکرد کە پێنج عێراقییان کوشتووە

ئەو داعشانەی لە سووریا دەستگیرکران

ئاڤا نیوز


وەزارەتی ناوخۆی سووریا، هەڵوەشاندنەوەی "شانەیەکی تیرۆریستی" سەر بە ڕێکخراوی داعشی لە پارێزگای ئیدلیب ڕاگەیاند، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە شانەکە تۆمەتبارن بە کوشتنی پێنج هاووڵاتیی عێراقی لە سووریا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا، وێنەی "ئەندامانی شانە تیرۆریستییەکە"ی بڵاوکردووەتەوە کە لەلایەن یەکەی ئەرکە تایبەتەکانی فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای ئیدلیب دەستگیرکراون. ڕاگەیێنراوە، "شانەکە تێوەگلاون لە تیرۆرکردنی پێنج هاووڵاتیی عێراق".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕاگەیێنراوە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین ڕووداوی کوشتن و هێرشکردنە سەر هاووڵاتیانی عێراقی لە سووریا تۆمارکراوە، لەوانە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر سەندیکای هونەرمەندانی سووریا پرسەی هونەرمەندی عێراقی دیالا وادی گێڕا، کە لە ماڵەکەی خۆی لە دیمەشق کوژرا.

 

لەلایەکی دیکەوە: کۆتایی مانگی حوزەیران ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کوژرانی ئیمامی مزگەوتی گوندی "کەفتین"ی لە گوندەواری ئیدلیب پشتڕاستکردەوە. بەپێی زانیارییەکان، ئیمامەکە هاووڵاتییەکی عێراقی بووە و لە بەردەم ماڵەکەیدا بە دەستڕێژی گولـلە کراوەتە ئامانج. لە مانگی نیسانیش وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەدواداچوونی خۆی بۆ ڕووداوی کوژرانی هاووڵاتییەکی دیکەی عێراقی بە ناوی حەیدەر زاملی لە ناوچەی کیسوە لە گوندەواری دیمەشق ڕاگەیاندبوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ