بەهۆی فێڵکردن لە هاوڵاتیان چیدیکە بەنزینخانەکان ناتوانن غازی ماڵان پڕ بکەنەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکێک لە بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئەوەی بەشێکیان فێڵیان لە هاوڵاتیان کردووە، لهمهدوا بهنزینخانهكان ناتوانن غازی ماڵان پڕ بكهنهوه، ههر بهنزینخانهیهكیش ئهم كاره بكات یەک بۆ سێ ملیۆن دینار سزا دەدرێت و حەوت ڕۆژ بۆ سێ مانگ دادەخرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێکی بەنزینخانەکانی کوردستان شوێنی تایبەت بە فرۆشتنی غازی شلی ماڵانیان هەیە، بەڵام لەماوەی ڕابردوو چەند جارێک لیژنەکانی نەوت و غاز کاتێک سەردانی چەند بەنزیخانەیەک دەکەن بۆیان دەرکەتووە، کە چەند بەنزینخانەیەک دۆخەکەیان قۆستووەتەوە و کەمتر لە بڕی ئاساییان کردووەتە نێو بووتڵەکە، هەندێک کەسیش فێربوون دێن بە دوو تەنی دەیان بووتڵ بایی سێ بۆ چوار هەزار تێدەکەن، دواتر بە 10 و 12 هەزار دینار بە هاووڵاتیانی دەفرۆشنەوە.
زانیاریی تایبەت: بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر دەڵێت، "هەر بووتڵێکی ئاسایی غازی شل دەبێت 24 کیلۆ بێت، بەڵام دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەمان کرد بۆمان دەرکەوت بووتڵەکان 18 بۆ 20 کیلۆ بوون، لەماوەی ڕابردوو بەهۆی ئەو سەرپێچییەوە 50 بەنزینخانە لە شاری هەولێر سزا دراون."
زانیاریی زیاتر: تیمەکانی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر دەستیان بەسەر 80 بۆ 90 بووتڵ لە دووتەنی پیکئەپەکان گرتووە کە بڕی ئاسایی غازی تێدا نەبووە، تاوەکو ئێستا خاوەنەکانیان سەردانی نەوت و کانزاکانی هەولێریان نەکردووە، بۆ ئەوەی سزای خۆیان وەرگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سزای سەر بەنزیخانەکان ئەوانەی جاری یەکەم سزا دەدرێن یەک ملیۆن دینارە، ببێت بە دوو جار دوو ملیۆن سزای دارایی و حەوت ڕۆژ دادەخرێت، جاری سێیەم سێ ملیۆن و 15 ڕۆژ داخستن و جاری چوارەم، پێنج ملیۆن و سێ مانگ داخستن.
ئەمەش بزانە: بەنزیخانەکان داواکارییان پێشکەشی پارێزگا کردووە، بۆ ئەوەی ڕێگەیان پێبدرێت بەشێوەی تاک غاز بفرۆشن، پرسەکە چووەتە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، ڕۆژی یەکشەممە یەکلایی دەبێتەوە کە ئایا ڕێگەیان پێدەدرێت یاخود بەهەموو شێوەیەک قەدەغە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک نزیکەی 25 ملیۆن دینار لە فەردەیەکی برنج دەدەۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات