لە کەرکووک نزیکەی 25 ملیۆن دینار لە فەردەیەکی برنج دەدەۆزرێتەوە

شەیری بکە لە:
لە کەرکووک نزیکەی 25 ملیۆن دینار لە فەردەیەکی برنج دەدەۆزرێتەوە

قەڵای کەرکووک

ئاڤا نیوز

هاووڵاتیەک لە شاری کەرکووک کە پیشەی فرۆشتنی نانە ڕەقە بووە، نزیکەی 25 ملیۆن دیناری لەگەڵ بڕێک دۆڵار لە فەردەیەکی برنجدا دۆزییەوە و لەڕێگەی پۆلیسەوە پارەکەی بۆ خاوەنەکەی گەڕاندەوە.

چیرۆکی سەرەکی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 6-8-2025، لە گەڕەکی قۆرییەی کەرکووک کەسێک کە پیشەی دەستگێڕ و فرۆشتنی نانەڕەقە بووە، بەرێککەوت فەردەیەک برنجی لە ماڵێکدا کڕیوە، دوای ڕۆیشتنی کاتێک کە فەردە برنجەکەی کردەوە، بــڕی 25 ملیۆن دینار و 25 وەرەقە و نیوی تێدا بووە.

زانیاریی زیاتر: ئەو کەسەی کە پارەکەی دۆزیوەتەوە، تەنانەت مۆبایلیشی نەبووە و نەیتوانیوە پەیوەندی بکات بە پۆلیسەوە، بۆیە بە ناچــاری ڕۆیشتووەتە بنکەی پۆلیسی ڕەحیماوا و ڕاستەوخۆ پارەکەی داوە بە پۆلیس، پۆلیسیش لەگەڵ کەسەکە چووەتە لای خاوەن ماڵەکە و پێکەوە پارەکەیان داوەتە دەست خاوەن ماڵەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ