کەمبۆدیا دۆناڵد ترەمپ بۆ خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ کاندید دەکات

شەیری بکە لە:
کەمبۆدیا دۆناڵد ترەمپ بۆ خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ کاندید دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی کەمبۆدیا، بە فەرمی دۆناڵد ترەمپی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ پاڵاوتووە. هۆکاری کاندیدکردنەکەی دەگەڕێتەوە، بۆ ڕاگرتنی ململانێکانی نێوان کەمبۆدیا و تایلەند.

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە نامەی کاندیدکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە ئاراستەی کۆمیتەی نۆبڵی ئاشتی کراوە، هون مانێت، سەرۆکوەزیرانی کەمبۆدیا ستایشی سیاسەتی ناوازەی دەرەوەی سەرۆک ترەمپی کردووە و ڕایگەیاندووە، پابەندبوونی بە چارەسەرکردنی ململانێکان و ڕێگریکردن لە جەنگی کارەساتبار لەڕێگەی دیپلۆماسییەتی دووربین و داهێنەرانەوە شایەنی ڕێزلێنانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی ترەمپ لە نێوەندگیریکردن بۆ ئاگربەستێکی دەستبەجێ و بێ مەرج لە نێوان کەمبۆدیا و تایلەنددا، نوێترین بەڵگەی ئەم سیاسەتەیە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ بە نهێنی دەمێنێتەوە و کۆمیتەی نۆبڵ هیچ لێدوانێک لەسەر پاڵێوراوەکان نادات. بەپێی یاساکانی نۆبڵ، هەموو سەرۆک وڵات و سەرۆکوەزیرانێک مافی کاندیدکردنی کەسانی دیکەی هەیە، بۆیە پێشنیازەکەی هون مانێت بەپێی ڕێنماییەکانی نۆبڵ گونجاوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ