بە تۆمەتی ساختەکاری سێ فەرمانبەر دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
بە تۆمەتی ساختەکاری سێ فەرمانبەر دەستگیر دەکرێن

لۆگۆی دەستەی دەستپاکیی عێراق

ئاڤا نیوز

بەهۆی تێوەگلانیان لە دۆسیەی ساختەکاری و وەرگرتنی بەرتیل،  دەستەی دەستپاکی عێراق دەستگیرکردنی سێ فەرمانبەری لە فەرمانگەی تاپۆ و نەوتی فەلووجە لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.

وێنە گەورەکە:  دیاردەی ساختەکاری نووسراوی فەرمی و وەرگرتنی بەرتیل و دەستکەوتی نایاسایی، بووەتە کێشەیەکی ڕیشەدار لە عێراقدا. دەستگیرکردنی بەردەوامی تۆمەتبارانیش، ئاماژەیە بۆ قووڵبوونەوەی گەندەڵی لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی:  بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستەکە، تیمێکی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی ئەنبار، دوای کاری لێکۆڵینەوە و وردبینی، لە فەرمانگەی تۆماری خانووبەرەی فەلووجە، بەرپرسی هۆبەی پشکنین و کەسێکی دیکەی بەتۆمەتی ساختەکردنی واژۆ و مۆری هۆبەی کۆمپیوتەر و بەکارهێنانیان بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتی دوو موڵک بە شێوەیەکی نایاسایی، دەستگیر کردووە.

لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەو تیمە فەرمانبەرێکیان لە کۆگای نەوتی فەلووجە دەستگیر کرد،  دوای ئەوەی ئاشکرابوو دەسەڵاتی خۆی بەکاردەهێنێت و بەرتیل لەو شۆفێرانە وەردەگرێت کە گاز بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان دەگوازنەوە.

قوڵتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستەکە، تۆمەتبارەکە بڕە پارەیەکی دیاریکراوی لە بەرامبەر هەر 1000 لیتر گازدا بەسەر شۆفێران سەپاندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ